سەرۆكی حكوومەتی عێراق، تانە لە سیستەمی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق دەگرێ و دەڵێت دەستووری نییە، تانەكەشی بردووەتە بەردەم دادگای باڵا.
ئەمڕۆ هەینی، 12ی تەمووز، تانەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكی حكوومەتی عێراق بڵاو كرایەوە كە پێش چەند ڕۆژێك پێشكەشی دادگەی باڵای عێراقی كردووە و تێیدا بەپێی كۆمەڵێ بەڵگەی دەستووری، دەیەوێت بیسەلمێنێت كە سیستەمی بەڕێوەچوونی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق دەستووری نییە.
بەپێی ئەو تانەیەی سوودانی، ئاماژە بۆ یاسای ژمار 4ی ساڵی 1984ی هەمواركراو دەكات، لەگەڵ سیستەمی ناوخۆیی سەرۆكایەتیی كۆمار ژمارە 1ی ساڵی 2023ی هەمواركراو و دەیەوێت بەپێی ئەو دوو بەڵگەیە، نادەستوورێتیی سیستەمی سەرۆكایەتیی كۆمار دەربخات و تانەكەی خستووەتە بەردەم دادگەی باڵا، بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدەن.
ئەمەی خوارەوە دەقی تانەكەیە: