دۆستەكەی بافڵ ژێربەژێرییەكی تری نێوانیانی ئاشكرا كرد

:: PM:10:49:12/07/2024 ‌

ڕەیان كلدانی، سەركردە نەخوازراوەكەی ناو مەسیحییەكانی عێراق كە زۆر دۆستی بافڵ تاڵەبانییە و تۆمەتبارە بە چەند كەیسی تیرۆر، نهێنیی نێوان خۆی و سەرۆكی یەكێتی ئاشكرا دەكات.

لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی "ئولا"ی عێراقی، ڕەیان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابیلۆن دەڵێت، ئێمە و یەكێتی لە كەركووك و نەینەوا ڕێككەوتنمان هەیە و هاوپەیمانین.

هەروەها دەڵێ، ئەوەندە لە بافڵەوە نزیكم و هێندە هاوڕێمە، خۆم بە هاوسەرۆكی یەكێتی دەزانم و ئەویش بە هاوسەرۆكی بزووتنەوەی بابیلۆن دەزانم.

هەر بۆ بیرهێنانەوە، كلدانی بە چەند كەیسێكی تیرۆر تۆمەتبارە، بە تایبەتی دوای نەمانی داعش لە مووسڵ، هەروەها بەڵگەش دۆزرابووەوە كە ئەو لە پشا كوژراوی ڕەفیف یاسری بووە، ئەو خانمەی پزیشكی جوانكاری بوو، پێش پێنج ساڵ بە دەستیكی نادیار كوژرا.



وشە - عەبدوڵا عومەر