زانایانی بواری تەندروستی هۆشداریی دەدەن كە پێشبینی ئەوە دەكرێ لەناو ئەم هاوینەدا، دوو جۆری نوێی ڤایرۆرسی كۆرۆنا بە چڕی بڵاو ببێتەوە. هۆكارەكەیش بۆ گەشتەكان و بەكارنەهێنانی دەمامك و سازكردنی فێستیڤاڵەكان دەگەڕێننەوە.
پێگەی "
عەرەبیە" ئەمڕۆ شەموو 13ی تەمووز بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی پێگەی بەریتانیی "ئیندبندنت" كە پێگە عێراقییەكە لەوی وەرگرتووە، لەلایەن زانایانی بواری تەندروستی، هۆشداریی دراوە كە بە ئەگەرێكی زۆر دوو جۆری نوێی كۆرۆنا بە چڕی بڵاو ببنەوە، ئەو دوو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە ناوەكانی "ڤلێرت" و "ئێل بی.1"یە و نیشانەكانی زۆر نزیكن لە ڤایرۆسەی پێشتر بڵاو بووەوە.
زانیان ئاماژە بەوە دەدەن كە بەهۆی وەزی هاوین و ئەو هەموو گەشتەی لەو وەرزەدا دەكرێن، هاوكات سازكردنی فێتسڤاڵەكان لە وڵاتان و تێكەڵبوونی خەڵكێكی زۆر بەبێ بەكارهێنانی دەمامك، هۆكاری بڵاوبوونەوەی ئەو دوو جۆرە نوێیەی كۆرۆنایە.
مریەم مالك كە پزیشكی گشتییە و رای گەیاندووە، هەردوو جۆری ڤایرۆسی "ڤلێرت" و "ئێل بی.1" جۆرێكن كە ئەستەمە بەرگریی لەش خۆیان لێ بپارێزێت، بۆیە ئەگەرێكی زۆر هەیە لەم وەرزەدا بڵاو ببنەوە، لەبەرئەوەی پێویستە لە ئێستەوە ئامادەكارییان بۆ بكرێت نەك بە شێوەی فراوان بەناو وڵاتاندا بڵاو ببنەوە.
لەبارەی نیشانەكانی دوو دوو جۆرە نوێیەی كۆرۆنا، باس لەوە دەكرێ كە هەمان نیشانەكانی "كۆڤید- 19"یە، وەك نیشانەكانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی "تا"، هەستكردن بە ماندوویی، لە دەستدانی هەستی تام و بۆن، هەوكردنی قوڕگ، ئازاری ماسولكەكان، پشووسواری، سەرئێشە و ئاوی لووت.