ئه‌مڕۆ شه‌موو 13ی ته‌مووزی 2024، ساڵڕۆژی تیرۆركردنی دكتۆر قاسملوو سكرتێری گشتیی ئه‌وكاتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانه و 35 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م تیرۆره‌دا تێده‌په‌ڕێت، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه بكه‌رانی ناسراون، به‌ڵام هیچ كه‌سێك به‌هۆیه‌وه سزا نه‌دراوه. رێكخراوێكی سویسرایی له رێی كۆكردنه‌وه‌ی واژووه‌وه به هاوكاریی حزبی سۆسیال دیموكراتی سویسرا، ده‌یه‌وێت له په‌رله‌مانه‌وه دۆسیه‌كه بجووڵێنێت و دواتر بیباته په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا.
دكتۆر قاسملوو له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له عه‌بدوڵا قادری ئازه‌ر، نوێنه‌ری ئه‌وكاتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له ئه‌وروپا و دكتور فازڵ ره‌سووڵ كه‌سایه‌تیی سیاسیی باشووری كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دانوستانكاری له‌گه‌ڵ چه‌ند نوێنه‌رێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران كه راستییه‌كه‌ی مه‌به‌ستیان دانوستان نه‌بوو و پیلانی تیرۆریان داڕشتبوو، تیرۆر كران.
پێی وابوو چاره‌سه‌ری پرسی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به رێی سه‌ربازی ناكرێت
دكتۆر قاسملوو پێی وابوو چاره‌سه‌ری پرسی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به رێی سه‌ربازی ناكرێت و هه‌ر ده‌بێت به دانوستان و به پشتبه‌ستن به گفتوگۆی ئاشتییانه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆیه‌ش هانای بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری ئاشتی برد.
ئه‌و پێشتریش به هاوكاری كه‌سانی تر و به ناوبژیوانی كه‌سایه‌تیی كورد و ئێرانی گفتوگۆ و دانیشتنی جیاوازی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌نجام دابوو، به‌ڵام له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌فێڵ بوون و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕیان به گفتوگۆ نه‌بووه، ویستوویانه خۆیان وا ده‌ربخه‌ن كه به‌ڕاستی ده‌یانه‌وێ به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی حدكا پرسی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام له ژێره‌وه پیلانی تیرۆریان داڕشتووه.
ئه‌وكات حكوومه‌تی نه‌مسا دۆسیه‌كه‌ی داخست و رێی نه‌دا دادگا كاره‌كانی بكات و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكرێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك هاوكاریی بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی نه‌كرد.
به‌ڵێنی هاوكاریی پارتی سۆسیال دیموكراتی سویسرا
دوای 35 ساڵ له‌م رووداوه، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه رێكخراوی ئاشتیی سویسرا ده‌ستی به كۆكردنه‌وه‌ی واژوو كردووه بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌كه بباته په‌رله‌مانی سویسرا، له‌وێوه كار بۆ ئه‌وه بكات دۆسیه‌كه بۆ په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بگوازرێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌سێكی ئاگادار له دۆسیه‌كه به ''وشه''ی داوه، پارتی سۆسیال دیموكراتی سویسرا به‌ڵێنی هاوكاریی داوه بۆ ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان داواكارییه‌كان و لیستی واژووه‌كان گه‌ڵاڵه بكات و كار بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی دووباره‌ی دۆسیه‌كه بكات.
رێكخراوه‌كه سێ هه‌زار و 500 واژووی كۆ كردووه‌ته‌وه و هه‌فته‌ی رابردوو راده‌ستی سكرتارییه‌تی په‌رله‌مان كراوه، بڕیاره له كۆتایی مانگی ئابی ئه‌مساڵ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس و تاوتوێ بكرێت.
سه‌رچاوه‌كه بۆ ''وشه'' گوتی، هه‌وڵی جیاجیا له وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ئه‌و دۆسیه‌یه بكه‌نه‌وه مژاری رۆژ و به رێكاری جیاواز كاری بۆ ده‌كرێت. یه‌كێك له‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌لایه‌ن حزبی سه‌وز له ویلایه‌تی ڤیه‌ننای نه‌مساوه دراوه ئه‌وه بووه، ئه‌مساڵ له حه‌وشه‌ی شاره‌وانیی ڤیه‌ننا دارێك بۆ یادی تیرۆركردنی دكتۆر قاسملوو بچێنرێت و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی نه‌مسا رۆڵی هه‌بووه له سه‌رپۆشكردنی دۆسیه‌كه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی شاره‌وانیی ڤیه‌ننا به گرنگ هه‌ژمار ده‌كرێت.
كۆماری ئیسلامیی ئێران كه‌سایه‌تیی دكتۆر قاسملووی به ته‌واوی ده‌ناسی و ده‌یزانی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ و دانوستان هه‌رگیز ناتوانێ به‌سه‌ریدا زاڵ بێت، بۆیه رێی تیرۆریان هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی به نه‌هێشتنی رێبه‌رێكی به‌توانا، بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان لاواز بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه تیرۆره‌كه له وڵاتێكی دیموكراتیكی ئه‌وروپا ئه‌نجام درا و یه‌كێك بوو له ئارامترین ناوچه‌كانی ئه‌وروپا، دوای ئه‌وه‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیرۆریستان ته‌قه له شاندی كوردی ده‌كه‌ن و شه‌هیدیان ده‌كه‌ن، یه‌كسه‌ر راده‌كه‌ن.
ده‌گوترێت له‌وكاته‌دا هێرش كراوه‌ته سه‌ر شانده‌كه، دكتۆر قاسملووش خێرا ده‌ستی بۆ ده‌مانچه‌كه‌ی بردووه و ته‌قه‌ی له تیرۆریسته‌كان كردووه‌ته‌وه و توانیویه‌تی له ملی یه‌كێكیان بدات، به‌ڵام دواتر ده‌ستڕێژی تری فیشه‌كی لێ كراوه و شه‌هید بووه، تیرۆریسته‌كانیش له كاتێكدا یه‌كێكیان بریندار بووه، هه‌ڵاتوون.
نه‌مسا تیرۆریسته‌كه‌ی به جلكی خوێناوییه‌وه گرت
دوای ئه‌م رووداوه پۆلیسی نه‌مسا ده‌توانێ تیرۆریسته‌كه به جلكی خوێناوییه‌وه بگرێت، به‌ڵام خێرا كۆماری ئیسلامیی ئێران دێته سه‌ر خه‌ت و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای نه‌مسا ده‌كه‌وێته دانوستان و گفتوگۆ، بۆ ئه‌وه‌ی رووداوه‌كه سه‌رپۆش بكه‌ن.
دوو بۆچوون هه‌ن كه باس له رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێری حكوومه‌تی نه‌مسا و كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كه‌ن، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه ئێران دۆسیه‌كه‌ی له نه‌مسا به پاره‌یه‌كی زۆر كڕییه‌وه و به مه‌رجی سه‌رپۆشكردنی ئه‌و رووداوه تیرۆریستییه و راده‌ستكردنی تیرۆریسته‌كه به ئێران، كۆمه‌ڵێك ئیمتیازی ئابووری و بازرگانی و پاره‌یه‌كی زۆری داوه‌ته نه‌مسا.
بۆچوونی تریش له‌مباره‌یه‌وه هه‌یه و به گوته‌ی نه‌سرین قاسملوو هاوسه‌ری دكتۆر قاسملوو كه ئه‌ویش ساڵی رابردوو كۆچی دوایی كرد، حكوومه‌تی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له ده‌وڵه‌تی نه‌مسا كردووه ئه‌گه‌ر تیرۆریسته‌كه‌یان راده‌ست نه‌كاته‌وه، ئه‌وا كۆمه‌ڵیك نهێنییان هه‌یه كه بۆ خه‌ڵكی دنیا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرای ده‌كه‌ن.
نه‌مسا چه‌كی به هه‌ردوو لایه‌نی جه‌نگ فرۆشتبوو و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بوو
له سه‌رده‌می جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران، حكوومه‌تی نه‌مس
ا بێلایه‌نیی خۆی له‌و جه‌نگه راگه‌یاندبوو، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له به‌رده‌ستی ئێران‌دا بوون، نه‌مسا چه‌كی به هه‌ردوو لایه‌نی جه‌نگ فرۆشتبوو و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بوو، بۆیه‌ش نه‌مسا راده‌ستی داواكارییه‌كه‌ی ئێران بوو و تیرۆریسته‌كه‌ی هه‌ر به جلكی خوێناوییه‌وه راده‌ستی ئێران كرد.
سه‌ره‌ڕای به‌ڵگه حاشاھه‌ڵنه‌گره‌كانی كاتی تیرۆره‌كه، نه‌مسا ڕێی به پۆلیس و ده‌زگای دادی خۆی نه‌دا لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه‌كان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن و دوای تێپه‌ڕبوونی 35 ساڵ به‌سه‌ر تیرۆركردنی دكتۆر قاسملوو، هێشتا بكوژانی سزا نه‌دراون .
بێده‌نگییه‌كه‌ی نه‌مسا رێخۆشكه‌ر بوو بۆ تیرۆرێكی تر
جێی باسه كۆماری ئیسلامیی ئێران ته‌نیا به تیرۆری دكتۆر قاسملوو وازی نه‌هێنا، به‌ڵكو سێ ساڵ دواتر و له ساڵی 1992دا دكتۆر سادق شه‌ره‌فكه‌ندی سكرتێری گشتیی ئه‌و كاتی حدكا و هاوڕێیانی له به‌رلینی ئه‌ڵمانیا تیرۆر كرد. جیاوازی تیرۆره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌وه‌دابوو كه دادگای میكۆنۆسی ئه‌ڵمانیا، سه‌ربه‌خۆیانه لێكۆڵینه‌وه‌ی كرد و دوای چه‌ند ساڵ لێكۆڵینه‌وه، تاوانبارانی ئاشكرا كرد و روون بووه‌وه رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له پشت تیرۆره‌كه بوون. ئه‌وكات سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه شه‌رمه‌زار كران و بۆ هه‌موو دنیا ده‌ركه‌وت كۆماری ئیسلامیی ئێران به چ شێوه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت ده‌نگی ئازادی و دیموكراسی كپ بكات.
كۆماری ئیسلامی هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستاوه و له‌و كاته‌وه به سه‌تان كادر و پێشمه‌رگه‌ی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی له ئه‌وروپا و هه‌رێمی كوردستان تیرۆر كردووه.
ئه‌مساڵ هه‌نگاوه‌كانی رۆژئاوا دژی سوپای پاسداران و هه‌نگاوه‌كانی ئێران زیادی كردووه و ماوه‌ی رابردوو حكوومه‌تی كه‌نه‌دا، سوپای پاسدارانی خسته لیستی تیرۆر و دوای سه‌ركه‌وتنی پارتی كرێكارانی به‌ریتانیا، ئه‌و ئه‌گه‌ره زۆره له به‌ریتانیاش هه‌مان هه‌نگاو بنرێت.
پێویسته ئاماژه به‌و راستییه بكرێ كه به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كان له سه‌رووی پرسی مافی مرۆڤ بووه، بۆیه هه‌ندێك دۆسیه كه ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن دادگاشه‌وه حوكمیان له‌باره‌یه‌وه دراوه، به لاڕێدا ده‌برێن، بۆ نموونه ماوه‌ی رابردوو سوید حه‌مید نووری راده‌ستی ئێران كرده‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كابرایه حوكمی تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو و تاوانبار كرا به‌وه‌ی له ده‌یه‌ی هه‌شتای زاینی، رۆڵی هه‌بووه له كوشتنی هه‌زاران گیراوی سیاسی.