ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغدای پایتەختی عێراق لە ناوچەی سەدر چەند هاووڵاتییەك گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی بەهۆی خراپی رەوشی كارەباوە، لەلایەكی تریشەوە سەرچاوەیەكی پۆلیس رای گەیاند، فەرمانبەرێكی وەزارەتی كارەبا بەهۆی ئەوەی كاری دیلڤەریی خواردنەوە كحوولییەكانی كردووە گیراوە.
ماڵپەڕی هەواڵیی عێراقی "شەفەق نیوز" بڵاوی كردەوە كە ئێوارەی ئەمڕۆ شەموو 13ی حوزەیرانی 2024، دانیشتووانی ناوچەی سەدر لە بەغدا رێگەیەكی سەرەكیی گەڕەكەكەیان گرت، و چەند تایەكی ئۆتۆمبێلیشیان گڕ تێبەردا وەك نیشاندانی ناڕەزایی بەرانبەر كەمیی خزمەتگوزارییەكان بەشێوەیەكی گشتی لە ناوچەی سەدری بەغدا و خراپی رەوشی كارەباوە.
لەلایەكی تریشەوە هەر ئەمشەو هێزەكانی پۆلیس فەرمانبەرێكی وەزارەتی كارەبایان گرت، بەهۆی ئەوەی ئاشكرا بوو بە ئۆتۆمبێلەكەی كاری فرۆشتنی خواردنەوە كحوولییەكانی لە ناوچەی "ئەربەع شەوارع" لە ناوچەی زەعفەرانییە لە باشووری بەغدای پایتەخت کردووە.