سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، به‌یانیی زووی ئه‌مڕۆ ئاگر له گه‌راجی هۆبه‌ی هه‌واڵگریی فڕۆكه‌خانه‌ی موسه‌نای سه‌ربه به‌غدا كه‌وته‌وه، ئاگره‌كه زیانی به‌دواوه بووه.
پێگه‌ی
"شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ی ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كه، به‌یانیی زووی ئه‌مڕۆ له‌ناو گه‌راجی هۆبه‌ی هه‌واڵگریی فڕۆكه‌خانه‌ی موسه‌نای سه‌ربه پایه‌ته‌خت، ئاگرێكی گه‌وره كه‌وته‌وه و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی توانیان ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئاگره‌كه‌یش سه‌رچاوه‌كه زیاتر گوتی، له‌ناو گه‌راجه‌كه‌دا 12 ماتۆڕسكیل دانرابوون، به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه سه‌رجه‌میان بوونه خۆڵه‌مێش.
دوای كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه له‌لایه‌ن به‌رگریی شارستانییه‌وه، له لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وت هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه شۆرتی كاره‌با بووه. جیا له زیانه مادییه‌كان، زیانی مرۆیی به‌دواوه نه‌بوو.
له وه‌زری هاویندا عێراق رووبه‌ڕووی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه روو ده‌ده‌ن، به‌وه‌یش جیا له زیانی مرۆیی، هاوكات زیانی زۆری مادیی به‌دواوه ده‌بێ كه زۆربه‌ی جاره‌كان، شوێنه بازرگانییه‌كان و بازاڕه‌كان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌تیش ده‌گرێته‌وه، زیانه مادییه‌كان به ملیۆنان دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.