مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی به‌هۆی شه‌هیدبوونی ئاسایشێك له سنووری قه‌ره‌هه‌نجیر بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ی ته‌مووز، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، له پرسه‌نامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی قووڵی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری شه‌هید جوامێر عه‌زیر ڕه‌شید ده‌كه‌م كه ئه‌مڕۆ به هۆی هێرشی تیرۆریستانی داعش، له قه‌ره‌هه‌نجیر شه‌هید بوو . خوای مه‌زن گیانی به به‌هه‌شت شاد بكات و سه‌بر و ئارامیش به بنه‌ماڵه‌كه‌یان ببه‌خشێت. هه‌روه‌ها هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداره‌كه ده‌خوازم.
"ئه‌م هێرشه‌ی چه‌كداره تیرۆریسته‌كانی داعش، دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ئه‌م ڕێكخراوه تیرۆریستییه، هێشتا مایه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه و پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام بێت له هاوكاریكردنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان"، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان وا ده‌ڵێ .
ئه‌مڕۆ له قه‌ره‌هه‌نجیر رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان گرووپێكی داعش و هێزه‌كانی ئاسایش رووی دا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك شه‌هید بوو.