وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ راوێژكارانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئاماده‌یی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی لیژنه‌كه و یه‌كخستنی ڕێكاره دارایی و ژمێریاریه‌كان دووپات كرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ی ته‌مووز، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری پێشوازی له دكتۆر هه‌یسه‌م حه‌سه‌نی ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كخستنی ئیداره‌ی دارایی له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی عێراق كرد.
له دیدارێكدا گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی كاره‌كانی لیژنه‌ی یه‌كخستنی ئیداره‌دانی دارایی و ژمێریاری له نێوان وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵ كرا‌و وه‌زیری دارایی ئاماده‌یی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی لیژنه‌كه و یه‌كخستنی ڕێكاره دارایی و ژمێریارییه‌كان دووپات كرده‌وه.
د.هه‌یسه‌م حه‌سه‌نی ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كخستنی ئیداره‌ی دارایی هاوئاهه‌نگی و پشتیوانی وه‌زیری دارایی و دا‌و و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی به‌رزنرخاند و ڕای گه‌یاند هه‌وڵه‌كانیان چڕ ده‌كه‌نه‌وه تا كۆتایی ئه‌م مانگه كاره‌كانی لیژنه‌ی یه‌كخستنی ئیداره‌دانی دارایی ته‌واو بكه‌ن.