بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە، لە ئاگادارییەكدا هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان ئاگەدار دەكاتەوە كە لە سبەیەوە دەست دەكرێت بە تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و هەر هاووڵاتییەك لە هەر كوێی كوردستانە و دەیەوێ ئۆتۆمبێلەكەی لە هەڵەبجە تۆمار بكات یا بیگوازێتەوە سبەی دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بكات.
ئەمڕۆ یەكشەم 15ی تەمووزی 2024، لە ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجەدا هاتووە كە ئاگەداری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، سبەی دووشەم 15ی تەمووزی 2024، بەڕێوبەرایەتییەكەمان دەست دەکات بەتۆمارکردنی ئۆتۆمبیل.
لە ئاگادارییەكەدا زیاتر هاتووە، هەر هاووڵاتییەک خوازیارە ئۆتۆمبیلەکەی لەهاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە تۆمار بکات یا گواستنەوەی تۆماری ئۆتۆمبیلەکەی بکات لەبەڕێوبەرایەتییەکانی تری هاتوچۆی هەرێم بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە ئەوا دەتوانێ سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بكات بۆ ئەم مەبەستە.
شایەنی باسە، رۆژی 22ی شوباتی 2024، لە سەردانی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەڵەبجە، تابلۆی ئۆتۆمبێلی ژمارە هەڵەبجە ڕاگەیەندرا.
ئهو داهاتهى له پرۆسهى پێدانى تابلۆكان دهست دهكهوێت، دهخرێتهوه خزمهتى پرۆژه و خزمهتگوزارييهكانى شارى ههڵهبجه.