كه‌رتی په‌روه‌رده یه‌كێك له‌و كه‌رتانه‌یه له‌و چه‌ند ساڵی رابردوودا كاری له‌سه‌ر كراوه و هه‌وڵی پێشخستنی دراوه، ئاستی زانستی به‌رز كراوه‌ته‌وه و له بواری باڵه‌خانه و كردنه‌وه‌ی قوتابخانه و دامه‌زراندنی مامۆستایان به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست و وانه‌بێژ، كاری گه‌وره‌ی بۆ كراوه و گرنگیی به داواكاریی مامۆستایان دراوه، هاوكات ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كار بكه‌ن و خزمه‌ت بكه‌ن.
سوهێل تاهیر سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی، به "وشه"ی راگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی گرنگیدانه‌كانی كابینه‌ی نۆ به كه‌رتی په‌روه‌رده، سیاسه‌تی فێركردنی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه، حكوومه‌ت مامۆستای تایبه‌تی بۆ قوتابی و خوێندكارانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت دانا‌وه، هه‌روه‌ها دانانی كتێبێك به‌ناوی كارامه‌یی و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ قۆناغی بنه‌ڕه‌تی كه تێیدا خوێندكار، ئاشنا ده‌كرێت به هه‌ندێك بواری په‌روه‌رده و كۆمه‌ڵایه‌تی و فێربوون.
زیاتر گوتی، پێدانی مۆڵه‌ت به مامۆستایانی میلاكی په‌روه‌رده بۆ خوێندن، هه‌نگاوێكی تر بووه و له‌و ماوه‌یه زیاتر له چوار هه‌زار مامۆستا مۆڵه‌تیان پێ دراوه، له‌گه‌ڵ گرنگیدان به ئه‌لیكترۆنیكردنی كاره‌كانی قوتابخانه و په‌روه‌رده‌كان به‌ناوی په‌روه‌رده كه سیستمێكه هه‌موو داتای قوتابی و مامۆستا و فه‌رمانبه‌ری په‌روه‌رده و قوتابخانه‌كانی تێدایه و له‌و رێیه‌وه كاره‌كان ئه‌نجام ده‌درێن.
ئه‌و روونی كرده‌وه، كابینه‌ی نۆیه‌م په‌روه‌رده‌ی گه‌یاندووه‌ته قۆناغێكی نوێ كه چیتر له‌و چه‌قبه‌ستووییه‌ی ساڵانی رابردوو نه‌ماوه، توانراوه كاری زۆرباش بكرێت و توانای مامۆستایان و كوالێتی په‌روه‌رده و فێركردن له قوتابخانه و ناوه‌نده په‌روه‌رده‌ییه‌كان به‌رز بكاته‌وه، قوتابی له قوتابخانه حكوومییه‌كان به ده‌روونێكی ئاسووده‌وه ده‌خوێنێت و خوێندنی خۆڕایی بۆ هه‌موو منداڵان، له‌وانه‌ش منداڵانی ئاواره و تاراوگه و دابینكردنی مامۆستا بۆ زیندانییه‌كانی چاكسازی و درێژه‌دان به خوێندنی به‌شێك له حوكمدراوان دابین كراوه.
له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری، كه‌رتی په‌روه‌رده گرنگیی زۆری پێ دراوه و به‌رده‌وام بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان كراوه بۆ گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی په‌روه‌رده ته‌رخان كراوه، ئه‌مه جگه له بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ دروستكردنی قوتابخانه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان له هه‌رێم و دابینكردنی پێویستی و كه‌لوپه‌له‌كانیان بۆ قوتابخانه‌كان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ساڵانه به ملیۆن دۆلار له چاپكردنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن له پۆلی یه‌ك تا 12ی ئاماده‌یی خه‌رج ده‌كرێت و كتێبی نوێ چاپ ده‌كرێت.
سه‌رووی 890 ناوه‌ندی خوێندن نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه
به‌پێی ئامارێك كه پێشتر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌رووی 890 ناوه‌ندی خوێندن نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه، دروستكردنی زیاتر له 70 قوتابخانه و دایه‌نگه و باخچه‌ی ساوایان، دروستكردنی 258 ژووری نوێ، نوێكردنه‌وه‌ی 31 كتێب.
حه‌سه‌ن مارف مامۆستا، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له بواری په‌روه‌رده پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، مامۆستایان له‌سه‌ر ئاستی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی به‌شێوه‌یه‌كی زۆرباش و زانستییانه وانه‌كان ده‌ڵێن، حكوومه‌ت و وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام نوێگه‌ری ده‌كات له پرۆگرامی په‌روه‌رده، خوێندكارانی قوتابخانه حكوومییه‌كان ده‌بنه یه‌كه‌م به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ساڵانه پاره‌یه‌كی زۆر له قوتابخانه ناحكوومییه‌كان خه‌رج ده‌كرێت، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین كاركردنی به‌رده‌وام و ئاوه‌ڕدانه‌وه له كه‌رتی په‌روه‌رده و به‌ره‌پێشچوونی ئاستی وشیاریی كۆمه‌ڵگه، زیاتر ده‌كات و رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واریش كه‌متر ده‌كاته‌وه.
یه‌كێكی تر له‌و به‌شانه‌ی كه حكوومه‌ت گرنگی پێ داوه، گه‌ڕانه‌وه‌ی خوێندكار و قوتابییه بۆ ناو پۆله‌كانی خوێندن، ئه‌وانه‌ی به هه‌ر هۆكارێك بێت دابڕاون له خوێندن و وازیان هێناوه یان وازیان پێ هێنراوه بۆ كاركردن و باری هه‌ژاری، ئه‌وه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی نه‌خوێنده‌وارییه بۆ رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری تێدا كردووه، له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌یان هه‌زار قوتابی و خوێندكار له سه‌رانسه‌ری هه‌رێم گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ خوێندن و هاوكاریی مادی و مه‌عنه‌وی كراون تا درێژه به خوێندن بده‌ن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی