شاره‌زایان ئامۆژگارى ده‌كه‌ن له كاتی دووگیانی‌دا دوور بكه‌ونه‌وه له خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كان، به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی كافاین و پێكهاته‌كانی تر كه كاریگه‌رییه‌كانیان مه‌ترسیدارن، هه‌روه‌ها پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م خواردنه‌وانه ده‌بنە هۆی گواستنه‌وه‌ی پێكهاته‌كانیان له سه‌رانسه‌ری منداڵدان بۆ كۆرپه‌له.
ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی كه توێژه‌ران نیگه‌ران ده‌كات، خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كانه كه ڕێژه‌ی كافاین له نێوان 70 بۆ 240 میلیگرامە له‌هه‌ر 0.4 لیترێكدا هه‌یه.
له‌لایه‌كی تره‌وه زۆرجار خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كان شیرینیی ده‌ستكردی تێدایه، وه‌كو ئه‌سپارتام و سوكرالۆز، كه به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند به سه‌لامه‌ت داده‌نرێت. به‌ڵام ڕێژه‌ی به‌رزیی شه‌كر ده‌توانێت كێشه‌یه‌كی تایبه‌ت بێت بۆ ئه‌و ژنانه‌ی كه نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی دووگیانییان هه‌یه.
توێژینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌توانێت په‌ستانی خوێنی سیستۆلیك و لێدانی دڵ زیاد بكات؛ كه ڕه‌نگه ببێته هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ده‌ست كێشه‌ی دڵه‌وه ده‌ناڵێنن.
كافاین له خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كاندا ده‌توانێت بگوازرێته‌وه بۆ شیری دایك كه ده‌بێته هۆی ده‌مارگیری و تێكچوونی خه‌و له كۆرپه‌دا.