له مزگه‌وتێكی عومان له مه‌سقه‌تی پایته‌خت، ده‌ستڕێژی فیشه‌ك ده‌كرێته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له رێوڕه‌سمی عاشوورا له مزگه‌وتێك كۆ بووبوونه‌وه و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س كوژران.
هێشتا هیچ لایه‌ن و گرووپێك به‌رپرسیارێتیی ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه. به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، ده‌نگی ته‌قه ده‌بیسترێت و خه‌ڵك له ترسا راده‌كه‌ن.
پۆلیسی عومان ده‌ڵێت، به‌و هۆیه‌وه چوار كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی تر بریندار بوون، رووداوه‌كه‌ش له عومان به رووداوێكی ده‌گمه‌ن داده‌نرێت، چونكه پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه له‌م جۆره رێوڕه‌سمانه‌دا ته‌قه بكرێت.
باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له مه‌سقه‌ت كاتی پێدانی هه‌ر جۆره ڤیزه‌یه‌ك به هاووڵاتییانی دوا خست
باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له مه‌سقه‌ت كاتی پێدانی هه‌ر جۆره ڤیزه‌یه‌ك به هاووڵاتییانی دوا خست و داواشی له هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان كرد هۆشیار بن.
به‌گوێره‌ی بی بی سی، ساڵانه ملیۆنان شیعه له رێوڕه‌سمی عاشوورا و كوژرانی ئیمام حوسێن به‌شداری ده‌كه‌ن، كه له ساڵی 680ی زاینی كوژرا و رێوڕه‌سمه‌كانیش هه‌موو ساڵێك له 10 موحه‌ڕه‌مه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
شیعه‌كان له عومان كه‌مینه‌ن و له ساڵانی رابردوودا رێوڕه‌سمه‌كانی عاشوورا به‌تایبه‌تی له عێراق و چه‌ند وڵاتێكی تر، بوونه‌ته ئامانجی تیرۆریستان.