زیادكردنی باج و رسوومات بۆ سه‌ر مۆبایلی هاورده‌كراو و پێنه‌دانی دۆلاری هه‌رزان، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌های سه‌رجه‌م جۆره‌كانی مۆبایل به رێژه‌ی 40% به‌رز ببێته‌وه.
ئه‌و مۆبایلانه‌ی نرخیان له خوارووی 600 دۆلاره، به رێژه‌ی 37.5% نرخیان گران بووه و ئه‌وانه‌ش كه نرخیان به‌رزتره و له سه‌رووی 600 دۆلار ده‌فرۆشرێن، به رێژه‌ی 40% هاتووه‌ته سه‌ر نرخیان.
فه‌رمانگه‌ی په‌ره‌پێدانی بازرگانیی ئێران له بڕیارنامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، ئه‌و مۆبایلانه‌ی نرخیان سه‌رووی 600 دۆلاره، له‌مه‌ودوا رسووماتی 15%یان دێته سه‌ر.
حوسێن سادات حوسێنی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی تایبه‌تیی مۆبایل و پێداویستییه‌كانی بازرگانی ژووری دارایی ئێران، هۆكاری ئه‌م هه‌ڵكشانه زۆره‌ی نرخی مۆبایلی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه حكوومه‌ت پێدانی دۆلاری هه‌رزان به بازرگانان به مه‌به‌ستی هاورده‌كردنی مۆبایلی هه‌رزانی وه‌ستاندووه.
ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌و مۆبایلانه‌ی پێشتر به هه‌شت ملیۆن ده‌فرۆشران، سێ ملیۆن تمه‌نیان هاتووه‌ته سه‌ر و ئێسته به 11 ملیۆن تمه‌ن ده‌فرۆشرێن.
نرخی ئایفۆن 13 كه پێشتر به 38 ملیۆن تمه‌ن بوو، ئێسته به 53 ملیۆن تمه‌ن ده‌فرۆشرێت
نرخی ئایفۆن 13 كه پێشتر به 38 ملیۆن تمه‌ن بوو، ئێسته به 53 ملیۆن تمه‌ن ده‌فرۆشرێت. ساڵی رابردوو به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی پلان و بودجه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی سنوورداركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و كاڵایانه‌ی به هاوكاریی دۆلاری هه‌رزانتر هاورده ده‌كرێن، مۆبایلی گرانتر له 600 دۆلاریشی له لیسته‌كه‌دا ده‌رهێنا، بۆیه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر گرانبوونی مۆبایل هه‌بووه.
له ساڵی رابردووه‌وه تا ئێسته جگه له‌و جۆره مۆبایلانه، 485 جۆر كاڵای تر له‌و هاوكارییه ده‌رهێنران و چیتر دۆلار به نرخی 28 هه‌زار و 500 تمه‌ن به‌سه‌ر بازرگانانی هاورده‌كاردا دابه‌ش نه‌كرا.
ئێسته ته‌نیا گه‌نمه‌شامی، رۆن، سۆیا و ده‌رمان به نرخی 28 هه‌زار و 500 تمه‌ن بۆ هه‌ر دۆلارێك هاورده ده‌كرێت، نرخی دۆلار له بازاڕی ئازاد سه‌رووی 58 هه‌زار تمه‌نه، بۆیه‌ش رێ له زیاتر گرانبوونی ئه‌و كاڵایانه ده‌گرێ كه به‌و جۆره یارمه‌تییه داراییه هاورده ده‌كرێن.