به‌گوته‌ی خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی خانووبه‌ره له هه‌رێمی كوردستان، له داهاتوویه‌كی نزیكدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نشینگه "ئیقامه" ده‌داته هاووڵاتییانی بیانی كه له كوردستان شوقه بكڕن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ی ته‌مووز، سه‌ردار ئازاد خاوه‌نی كۆمپانیای ئیملاك بۆ خانووبه‌ره، به "وشه"ی راگه‌یاند، زانیاری‌یان هه‌یه له‌منزیكانه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیارێك له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه بیانییانه ده‌دات كه ده‌یانه‌وێ له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێ بن.
زیاتر گوتی، بۆ بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی خانووبه‌ره، حكوومه‌ت بڕیاری پێدانی نشینگه "ئیقامه" به كڕیاران و به‌كرێگرانی شوقه و خانوو بۆ خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت.
به گوته‌ی سه‌ردار ئازاد، ئه‌و بڕیاره وا ده‌كات شوقه و خانوو باشتر به‌كرێ بچێن و بفرۆشرێن، سوودێكی گه‌وره‌ی بۆ ئابووری كوردستان و به تایبه‌ت كه‌رتی شوقه و خانوو ده‌بێت.
له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا، ئه‌گه‌ر كه‌سێك موڵكی وڵاته‌كه بكڕێ، ئه‌وه ده‌بێته خاوه‌ن نشینگه‌ی ئه‌و وڵاته، هه‌رێمی كوردستان له‌و قۆناغه‌دایه كه كه‌رتی ئابووری زیاتر گه‌شه پێ بدات و هه‌نگاوێكی تر له‌وباره‌یه‌وه بنێ.
ئێسته ده‌یان پڕۆژه و شوقه‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت هه‌ولێر ته‌واو كراون و زۆرینه‌ی خه‌ڵكی بیانی تێدا كرێنشینن.