زانایانی بواری كەشوهەوا روونی دەكەنەوە كە جووڵەی ئاو لە جەمسەرەكانەوە بەرەو هێڵی "یەكسان - ئیستوا" بووەتە هۆی زیاتر هێلكەییبوونی شێوەی زەوی و بەم هۆكارەیش درێژیی رۆژ زیادی كردووە.
گۆڤاری Proceedings of the National Academy of Sciencesی زانستی بڵاوی كردووەتەوە، بەگوێرەی قسەی زانایان گۆڕانكارییەكانی ئێستەی كەشوهەوا بێ وێنەن و پێشتر هەرگیز گۆڕانكاریی لەم جۆرە رووی نەداوە، بەهۆی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواشەوە خێرایی توانەوەی بەستەڵەك و بەفری جەمسەرەكان خێراتر بووە كە بەم هۆكارەش ئاوی زەریا و دەریاكان زیادی كردووە.
بەگوێرەی گۆڤارەكە، ئەو ئاوەی كە لە ئەنجامی توانەوەی بەستەڵەكی جەمسەرەكانەوە زیادی كردووە، لە زەوی بەرەو هێڵی یەكسان "ئیستوا" هاتوون، ئەمەیش وای كردووە كە شێوە هێلكەییەكەی زەوی زیاتر بێت، بەم هۆیەش درێژیی شەو و رۆژ زیادی كردووە و 24 سەعات زیاترە.
جێگەی باسە دروستبوونی شەو و رۆژ لە ئەنجامی خولانەوەی زەوی بە دەوری تەوەرەی خۆیدا دروست دەبێت و زیادبوون لە ئەندازەی هێلكەیی بوونی زەویش بووەتە هۆی زیادبوونی میلی چركە لە 24 سەعاتی شەو و رۆژ.