زێڕ بەرزبوونەوەی پێوانەیی تۆمار كرد

:: AM:09:39:17/07/2024 ‌
نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەكی پێوانەیی و مێژوویی تۆمار كرد، دوای ئەوەی نرخی هەر ئۆنسەیەكی گەیشتە دوو هەزار و 480 دۆلار.

ئەمڕۆ چوارشەم 17ی تەمووز، شەهاب حوسێن خاوەنی زێڕینگری رەیان، بە "وشە"ی راگەیاند، نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە، نرخی هەر كیلۆیەك زێڕ گەیشتووەتە 79 هەزار و 360 دۆلار و هەر گرامێكیش گەیشتە 79 دۆلار و 40 سەنت.

زیاتر گوتی، لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانیش بەگوێرەی هاوتاكردنی بەهای دۆلار و دینار، نرخی مسقاڵێك زێڕ جارێكی تر گران بوو.

ئەو زێڕفرۆشە نرخەكانی بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە خستەڕوو

زێڕی عەیار 21 بە 520 هەزار دینار

زێڕی عەیار 18 به 445 هەزار دینار

زێڕی عەیار 24 به 585 هەزار دینار


وشە - رامیار جەواد