میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه، پۆلیس و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌فته‌كانی رابردوودا، ده‌ستیان به هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه گه‌یشتووه كه ده‌یسه‌لمێنن ئێران نه‌خشه‌ی داڕشتووه دۆناڵد تره‌مپ تیرۆر بكات.
راپۆرته‌كه سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ته‌له‌ڤزیۆنی ''سی ئێن ئێن'' بڵاو كرایه‌وه و پاشان رۆژنامه‌ی ''نیویۆرك تایمز'' و ئاژانسی هه‌واڵی ''ئاسۆشێتدپرێس''، به‌شێوه‌ی جیاوازتر راپۆرتیان له‌باره‌ی بڵاو كرده‌وه. له راپۆرته‌كاندا ئه‌وه باس كراوه هێشتا به هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌گه‌یشتوون كه هه‌وڵه‌كه‌ی تۆماس مه‌تیۆ كرۆكس بۆ كوشتنی تره‌مپ، پێوه‌ندیی به نه‌خشه‌كانی ئێران هه‌بێت.
پیلانی تیرۆركردنی دۆناڵد تره‌مپ له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه به به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا دراوه، پۆلیسی نهێنیی ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی رابردوودا پارێزگاریكردن له به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكای زیاتر كردووه.
یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ی خراوه‌ته روو ئه‌وه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ست كه‌وتووه كه ده‌یسه‌لمێنن، ئێران له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه تره‌مپ و ژماره‌یه‌كی تر له سه‌ركرده‌كانی ئه‌مه‌ریكا تیرۆر بكات، بۆچی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ توانی قه‌ڵغانی ته‌ناهیی ئه‌مه‌ریكا بشكێنێت و ته‌قه له باڵاترین كه‌سایه‌تیی كۆماریخواز بكات؟.
Test Blockquote
پۆلیسی نهێنی ناوەندی هەڵبژاردنیشی لەم مەترسییانە ئاگەدار كردووەتەوە .
پۆلیسی نهێنی، ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد تره‌مپیشی له‌و مه‌ترسییانه ئاگادار كردووه‌ته‌وه و به‌ر له‌وه‌ی ته‌قه له تره‌مپ بكرێت، رێوشوێنی توندتر بۆ پارێزگاریكردن له تره‌مپ گیراوه‌ته‌به‌ر.
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، دواین قسه‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆیی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وه بووه كه هه‌وڵی گه‌نجه‌كه بۆ كوشتنی تره‌مپ، هیچ پێوه‌ندییه‌كی به هه‌وڵ و پیلانه‌كانی تره‌وه نه‌بووه.
له به‌رانبه‌ردا نوێنه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به ''سی ئێن ئێن''ی گوتووه، له روانگه‌ی كۆماری ئیسلامی دۆناڵد تره‌مپ تاوانبارێكی گه‌وره‌یه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه فه‌رمانی ده‌ركردووه قاسم سلێمانی تیرۆر بكرێت، پێویسته دادگایی بكرێت و سزای خۆی وه‌ربگرێت.
نوێنه‌ره‌كه‌ی ئێران له هه‌ڵوێسته‌كه‌یدا نه‌رمی نواندووه و باسی له رێوشوێنه یاساییه‌كان بۆ سزادانی تره‌مپ كردووه، له كاتێكدا دوای كوژرانی قاسم سلێمانی، به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی چه‌ندان جار هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی تره‌مپیان كردووه و گوتوویانه تۆڵه‌یه‌كی به زه‌بر ده‌كه‌نه‌وه.