رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، به‌رپرسیارێتیی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی عومانی له ئه‌ستۆ گرت كه به‌هۆیه‌وه نۆ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا.
دوێنێ چه‌كداره تیرۆریسته‌كانی داعش دوای ته‌قه‌كردن له‌و كه‌سانه‌ی له رێوڕه‌سمێكی ئاینی به‌شدارییان كردبوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی عومان وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه و شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه تا به‌یانی به‌رده‌وامی هه‌بووه. داعش ڤیدیۆیه‌كیشی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌وان له پشت هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی عومان بوون.
دوێنێ له مه‌سقه‌تی پایته‌خت، ده‌ستڕێژی فیشه‌ك ده‌كرێته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له رێوڕه‌سمی عاشوورا له مزگه‌وتێك كۆ بووبوونه‌وه.
رووداوه‌كه‌ش له عومان به رووداوێكی ده‌گمه‌ن داده‌نرێت، چونكه پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه له‌م جۆره رێوڕه‌سمانه‌دا ته‌قه بكرێت.
به‌هۆی رووداوه‌كه باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له مه‌سقه‌ت، كاتی پێدانی هه‌ر جۆره ڤیزه‌یه‌ك به هاووڵاتییانی دوا خست و داواشی له هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان كرد هۆشیار بن.
ساڵانه ملیۆنان شیعه له رێوڕه‌سمی عاشوورا و كوژرانی ئیمام حوسێن به‌شداری ده‌كه‌ن
ساڵانه ملیۆنان شیعه له رێوڕه‌سمی عاشوورا و كوژرانی ئیمام حوسێن به‌شداری ده‌كه‌ن، كه له ساڵی 680ی زاینی كوژرا و رێوڕه‌سمه‌كانیش هه‌موو ساڵێك له 10 موحه‌ڕه‌مه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
شیعه‌كان له عومان كه‌مینه‌ن و له ساڵانی رابردوودا رێوڕه‌سمه‌كانی عاشوورا به‌تایبه‌تی له عێراق و چه‌ند وڵاتێكی تر، بوونه‌ته ئامانجی تیرۆریستان و داعش له پلانیدایه له عومانی زۆرینه سوننه‌دا پێگه‌ی خۆی به‌هێز بكات.