په‌كه‌كه خه‌ریكه به‌ته‌واوی باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر پارێزگای سلێمانی پێشان ده‌دات و له سنووره‌كه هه‌موو كارێك ده‌كات، یه‌كێتیش هیچی له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌ماوه و توانای نه‌ماوه كۆنترۆڵی ئه‌و كار و پیلانانه‌ی په‌كه‌كه بكات له ناوچه‌كه كه وه‌ك ناوچه‌یه‌كی گرنگی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌كه‌كه‌ی لێ هاتووه، هه‌ر كارێك بیانه‌وێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی حیساب بۆ ده‌سه‌ڵاتی سنووره‌كه و یه‌كێتی بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" كه له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، "به‌شێكی كاری رێكخستن و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووری پارێزگای سلێمانییه، رێكخستنه‌كانیان به ئاشكرا له ناو شار كار ده‌كه‌ن و به‌رنامه و پلان داده‌نێن، به‌رپرسه‌كانی تریش به هه‌مانشێوه هاتوچۆی سلێمانی ده‌كه‌ن و ده‌چنه شارباژێڕ، كه ناوه‌ندێكی په‌كه‌كه‌یه له رووی چه‌كدارییه‌وه و به ئاشكرا هاتوچۆ ده‌كه‌ن و چه‌ك و كه‌لوپه‌لی جه‌نگی بۆ ئه‌و سنووره ده‌گوازنه‌وه، به دیاریكراویش ئه‌وان له شاخی ئاسۆسن له ناوچه‌ی شارباژێڕ كه ساڵانه ده‌یان جار توركیا بۆردمانی ناوچه‌كه ده‌كات و به‌رپرسانیان ده‌كاته ئامانج".
ئیدریس ئیسماعیل ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، په‌كه‌كه سلێمانیی كردووه‌ته شوێنی خه‌باتی شار، رێكخراوه‌كانی سه‌ر به‌و گرووپه‌ش به‌رده‌وام سلێمانی به كار دێنن و هه‌ر كاتێك بیانه‌وێ له ناوجه‌رگه‌ی شاره‌كه خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، به ئاشكرا كاری تێكده‌ری و پیلانگێڕی ده‌كه‌ن و به‌رپرسانی حزبی ده‌كه‌نه ئامانج، دوێنێ به‌رپرسێكی باڵای پارتی له كه‌لار به ئامانج گیرا و دواتر ئاشكرابوو په‌كه‌كه ئه‌و كاره‌ی كردووه، له رێی بۆمبه‌وه به‌نیاز بووه ئه‌كره‌م ساڵح به‌رپرسی لقی 22ی پارتی له كه‌لار تیرۆر بكه‌ن، یه‌كێتیش هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه، له كاتێكدا پارێزگای سلێمانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حزبه‌یه و هێزه ته‌ناهییه‌كانی سنووره‌كه‌ش ده‌سته‌وه‌ستانن به‌رانبه‌ر به په‌كه‌كه.
زیاتر گوتی، یه‌كێتی خۆی رێی دا په‌كه‌كه له سنووری سلێمانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت و كاری رێكخستن و سیاسی و رێكخراوه‌یی بكات، به هه‌ندێك مه‌رامی سیاسی له نێوانیان، ئێسته‌ش ده‌سه‌ڵاتی نه‌ماوه به‌سه‌ریدا و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه نه‌توانێت په‌كه‌كه كۆنترۆڵ بكات له چالاكییه‌كانی، توركیاش سزای فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بدات، ئه‌وان له سلێمانییه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه‌كانی تر و هیچ حیسابێك بۆ یاسا ناكه‌ن.
داڵده‌دانی په‌كه‌كه له سلێمانی مه‌به‌ستدار بوو
رێبین سالم كادری پارتی، به "وشه"ی راگه‌یاند، داڵده‌دانی په‌كه‌كه له سلێمانی مه‌به‌ستدار بوو، به‌ڵام ئێسته له كۆنترۆڵی یه‌كێتیش ده‌رچووه، كێشه‌ی سه‌ره‌كی له‌و بابه‌ته هزر و ئایدۆلۆجیایه، نه‌ك سلێمانی، هیچ شوێنێكی تر به‌و هزره‌ی په‌كه‌كه پێڕه‌وی ده‌كات له سیاسه‌ت و به‌رنامه و كاری سه‌لامه‌ت و پارێزراو نابێت، په‌كه‌كه نه‌ك هه‌ر یارمه‌تیده‌ری دۆزی ره‌وای كورد نییه، به‌ڵكو ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ره و هۆكارێكی خراپه، ئه‌وان بوونه‌ته هۆكاری ناسه‌قامگیری له كوردستان.
ئازاد جه‌میل چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، په‌كه‌كه رۆڵێكی خراپ ده‌گێڕێت و ده‌ستیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و ئێران تێكه‌ڵ كردووه، یه‌كێتی ده‌ورێكی ناته‌ندروست ده‌گێڕێت و سیاسه‌تی دوژمنی دوژمنه‌كه‌م دۆستمه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه پێڕه‌و ده‌كات، به‌ڵام له كۆتاییدا هه‌موو شتێك به خراپ به‌سه‌ر په‌كه‌كه ده‌شكێته‌وه، یه‌كێتیش له‌و ناوه‌نده‌دا له سنووری سلێمانی تووشی دۆخێكی خراپ و قورس ده‌بێته‌وه.
رۆژی دووشه‌م له كه‌لار ئۆتۆمبێلی ئه‌كره‌م ساڵح به‌رپرسی لقی 22ی كه‌لار ته‌قێنرایه‌وه، له كاتێكدا خۆیشی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بوو، دواتر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، په‌كه‌كه و گه‌ریلاكانی ئه‌و گرووپه ئه‌و كاره تیرۆرستییه‌یان ئه‌نجام داوه .
وشه/ تایبه‌ت