سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌رێم و پارێزگاكان له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، دوای ئه‌وه‌ی سكاڵا تۆمار كرابوو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكی عه‌ره‌ب، نابێت ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان له دامه‌زراندنی 17 ھه‌زار كه‌س به‌گرێبه‌ست له مووسڵ سوودمه‌ند بن، به ھه‌وڵی نوێنه‌رانی كورد بڕیار درا دامه‌زراندنه‌كه ده‌رچووانی ھه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ی ته‌مووز، شێروان دووبه‌ردانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ھه‌رێم و پارێزگاكان له په‌رله‌مانی عێراق، بۆ "وشه" گوتی، دوای ئه‌وه‌ی بڕیار درا 17 هه‌زار كه‌س له پارێزگای مووسڵ به‌گرێبه‌ست دامه‌زرێن، بۆ ئه‌وه‌ی رێگریی بكرێت كورد له‌و سنووره دامه‌زرێن، په‌رله‌مانتار عه‌بدولڕه‌حیم شه‌مه‌ری سكاڵای تۆمار كردبوو و داوای كردبوو ته‌نیا ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی عێراق بگرێته‌وه و نابێت ده‌رچووانی زانكۆ وپه‌یمانگاكانی ھه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه.
زیاتر روونی كرده‌وه كه ئێمه نووسراومان له پارێزگای مووسڵ بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچووانی ھه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه و ئه‌وانیش مافی خۆیانه دامه‌زرێن .
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكوومه‌تی عێراق، ره‌زامه‌ندیی دا كه ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه و سكاڵای ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕه‌ت كرایه‌وه، بۆیه ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان كه دانیشتووی سنووری مووسڵن، ده‌توانن سوود له‌و دامه‌زراندنه وه‌ربگرن.
جێی ئاماژه‌یه كه بڕیاره له پارێزگای مووسڵ 17 ھه‌زار كه‌س به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست دامه‌زرێن و ئێسته پرۆسه‌كه به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستی پێ كردووه.
وشه/ بڵند ئیبراھیم