حەبی خەو مەترسیدارە

:: PM:05:58:18/07/2024 ‌

كاریگەریی حەبی خەو بۆ سەر تەندروستیی مرۆڤ، ئەوەندە مەترسیدارە كە پسپۆڕان هۆشداری لەسەر بدەن و داوا بكەن كەس بەكاری نەهێنێت، تەنانەت ئەگەر زۆر ناچاریش بوون.

بەپێی نوێترین توێژینەوە كە ماڵپەڕی "Medical News Today" بڵاوی كردووەتەوە، حەبی خەو كاریگەری لەسەر چالاكیی ڕۆژانە دروست دەكات و لە پشت خۆیەوە كۆمەڵێ گرفتی تەندروستی بۆ مرۆڤ بەجێ دەهێڵێت كە لە داهاتووی تەمەنیدا هەستی پێ دەكات، كە ئەمانە بەشێكن لە زانیارییەكان لەسەری:

- هەستكردن بە خوران و سووتانەوە لە قۆڵ و قاچەكاندا.
- گۆڕان لە حەزی نانخواردن.
- سكچوون یان قەبزی.
- سەرگێژخواردن.
- خەواڵوێتی لە ڕۆژدا.
- وشکبوونەوەی دەم و قورگ.
- غازات و سەرێشە.
- سووتانەوەی گەدە.
- نیمچە دەبەنگبوون و درەنگ بیركەوتنەوە.
- سكئاوسان و ئازاری گەدە.
- بینینى خەوی ناخۆش.
- كەنەفتی بەگشتی لە هەموو جەستەدا.
- وڕێنەی كاتی خەو و هەستان و ڕۆیشتن.


وشە - عەبدوڵا عومەر