بڕیاری بە ئیدارەبوونی سەربەخۆی زاخۆ، یەكێك بوو لە بڕیارە گرنگەكانی كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە وایكرد دەڤەری زاخۆ، دەستی ئاوەدانیی زیاتری پێ بگات و چەندان پڕۆژە و خزمەتگوزاریی پێشكەش بە هاووڵاتییان بكات.
لەو ماوەیەدا سەرجەمی پڕۆژەكان 286 پڕۆژە بوون، ئێستە 218 پڕۆژە تەواو بوونە، 68 پڕۆژە لە جێبەجێكردندان و لە ماوەیەكی نزیكدا دەچنە خزمەت هاووڵاتییان.
دابەشبوونی پڕۆژەكان بەسەر سێكتەرەكاندا بەم شێوەیەن:
- كەرتی شارەوانی، ڕێ و پرد: نۆ پڕۆژە.
- كەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا: 17 پڕۆژە.
- كەرتی ئاو، ئاوی ژێرزەوی و چاندن: 45 پڕۆژە.
- كەرتی تەندروستی: 20 پڕۆژە.
- كەرتی كارەبا: 33 پڕۆژە.
- كەرتی گەشتوگوزار و شوێنەوار: 16 پڕۆژە.
- كەرتی فەرمانگەكانی حكوومەت و ئەوقاف 54 پڕۆژە.
لە ماوەی پێنج ساڵی كاركردنی كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، حەوت بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نوێ دامەزراون و 17 بنكە و نووسینگە و بەش كراون بە بەڕێوەبەرایەتی، هەروەها 16 بەڕێوەبەرایەتی كراونەتەوە كە پێشتر نەبوون.
لە 81٪ی شەقام و كۆڵانەكانی زاخۆ قیر كراون و گرنگترین ئەو پرۆژە ستراتیجییانەی زاخۆ كە لە ئایندەدا جێبەجێ دەكرێن؛ بریتین لە دروستكردنی شەقامی (60 مەتری، ناوچەی پیشەسازی و بەنداوی ئانكۆ) كە سوودێكی زۆری بۆ خەڵكی ئەو دەڤەرە دەبێت.