بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، بڵاوكردنەوەی ژمارەیەك لەبارەی تووشبوون بە شێرپەنجە بە ناڕاست ناو دەبات و دەڵێت، ئەو كەسەی بڵاوی كردووەتەوە هیچ پێوەندییەكی بە نەخۆشخانەكەیانەوە نییە.
ئەمڕۆ دووشەم 22ـی تەمووز، یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، لە روونكردنەوەیەكدا رای گەیاند، ئەو هەواڵانەی بە ناوی دكتۆرێكی ئافرەت لە چەند پەیج و سایتێك بڵاو كراوەتەوە لەسەر داتا و ئاماری شێرپەنجە، سەرجەمیان هەڵەیە و رەتی دەكەینەوە.
زیاتر گوتی، هیچ پێوەندییەكی بە نەخۆشخانەی هیواوە نییە و هیچ بنەمایەكی زانستی نییە.
لە روونكردنەوەكەدا یاد نەقشبەندی دەڵێت، ئەو پزیشكە هیچ پێوەندییەكی بە نەخۆشخانەی هیواوە نییە، هەروەها ئەوان ئامارەكانیان تەنیا راستەوخۆ لە رێی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و پەیجی رەسمیی نەخۆشخانەی هیواوە بڵاو دەكەنەوە.
ئەو هەواڵە لە پەیجێكی تۆڕی فەیسبووك بەناوی د. رۆژ مەهدی دا بڵاو كرایەوە و تێیدا دەڵێت، "وەرن تەماشای نەخۆشخانەی هیوا بكەن كە دوێنێ تەنیا لە ماوەی هەشت سەعات دا 900 نەخۆش داخل كراون و زۆریشیان تەندروستییان باش نییە.