جارێكی تر ناوی زنجیرەی كارتۆنیی خێزانی سیمپسۆنەكان هاتەوە ناو سۆشیاڵ میدیا دەنگۆی زۆری دروست كرد، بۆی ئەوەی ئەم جارە پێشبینی كردووە كە كامالا دەبێتە سەرۆكی ئەمەریكا.
دوای ئەوەی جۆ بایدن كشانەوەی خۆی لە ڕكابەریی پۆستی سەرۆكایەتیی ئەمەریكا ڕاگەیاند و پشتیوانیی خۆی بۆ كامالا هاریس دەربڕی، بە تەواوی چاوی میدیاكانی چووەتە سەر، ئەگەرچی هێشتا لەلایەن دیموكراتەكانەوە یەكلا نەبوونەتەوە كە ئایا دەیپاڵێون بۆ ئەو هەڵبژاردنە یان نا.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵ، لە سۆشیاڵ میدیادا وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی خێزانی سیمپسۆنەكان بڵاو كرایەوە و بە دڵنیایییەوە دەڵێن ئەمە باسی كامالا هاریس، جێگری سەرۆكی ئێستەی ئەمەریكایە.
ئەو گرتانە بۆ 11 ساڵ پێش ئێستە دەگەڕێتەوە، تێیدا لیزا سیمپسۆن دەبێتە سەرۆكی ئەمەریكا، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە، هەمان ڕەنگی جل و هەمان ئەو ملوانكەیەی لە ملە كە بە زۆری لە دەركەوتنەكانی كامالادا دیارە.