هونەرمەندی دیاری كورد عەدنان كەریم، داڕشتنەوەیەكی نوێی بۆ گۆرانیی "بیرتان ئەكەم" كردووە و بەمزووانە جارێكی تر بڵاوی دەكاتەوە.
عەدنان كەریم ساڵی 1963 لە كەركووك لە دایك بووە، خەڵكی گوندی ژاژڵەی سەربە ناوچەی شارباژێڕی سلێمانییە، لە ساڵی 1979ـەوە دەستی بە كاری هونەریی كردووە و تا ئێستە یەكێكە لە دیارترین و هونەرمەندەكانی كورد.
بەرهەمە نوێیەكەی عەدنان كەریم لەلایەن هونەرمەند ئەرژەنگ سەیفیزادە و بە هاوكاری گرووپی موزیكی ویساڵ داڕێژراوەتەوە، بڕیارە رۆژی یەكشەم 28ـی تەمووزی بڵاو ببێتەوە.
گۆرانیی "بیرتان ئەكەم" شیعری شوان كابانە، لە یادەوەریی زۆر لە گوێگرانی هونەرمەند عەدنان كەریمدا زیندووە و یەكێكیشە لەو گۆرانییانەی زۆر هونەرمەندی تر گوتوویانەتەوە، بەوەش بووەتە گۆرانییەكی بەناودەنگ و بەردەوام دەگوترێتەوە.