لە كابینەی نۆیەمدا تەنیا لە نەمامگەكانی شارەوانیی هەولێر، نزیكەی 800 هەزار دار و گوڵ بەرهەم هێنراون.
ئەمڕۆ سێشەم 23ـی تەمووز، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاوی كردووەتەوە، لە كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بایەخدانی زیاتر بە بەرهەمهێنانی خۆماڵی و كەمكردنەوەی خەرجییەكانی زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی، گرنگیی زۆری بە نەمامگەكانی شارەوانی دا و بەهۆیەوە ئاستی بەرهەمێنانی دار و گوڵ لە نەمامگەكانی شارەوانیدا بەرز بووەتەوە.
باس لەوەش كراوە، لە ماوەی كابینەی نۆدا، تەنیا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، زیاتر لە 423,400 گوڵ و 361,048 دار بەرهەم هێنراون و لە شوێنە جیاوازەكانی شاری هەولێردا چێنراون، بەهۆیەوە ڕێژەی سەوزایی لە شارەكەدا نزیك بووەتەوە لە 20% و هەوڵەكانی بەرزكردنەوەی ئەو ڕێژەیەش لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانی و ئەندازەی پاركەكانی هەولێر بەردەوامە.
بەگوێرەی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی هەولێری سەربە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، لە ماوەی پێنج ساڵی كابینەی نۆدا (2019 تا 1/6/2024) زیاتر لە (784،448) دار و گوڵ لە نەمامگەكانی شارەوانیی هەولێر كە لەلایەن شارەوانییەوە سەرپەرشتیی دەكرێن، بەرهەم هێنراون و دواتر لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكان و سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر چێنراون.
ژمارەی بەرهەمهێنان و چاندنی دار بەگوێرەی ساڵەكان:
ساڵی 2019
چاندنی دار: 60 هەزار دار و دەوەن .
چاندنی گوڵ: 80 هەزار گوڵی جۆراوجۆر.
ساڵی 2020
چاندنی دار: 93 هەزار و 200 دار و دەوەن .
چاندنی گوڵ: 75 هەزار و 100 گوڵی جۆراوجۆر .
ڕووبەری چاندنی دار (316,625)م2 گۆڕەپانی نوێ و دارستان و دوورگە و پەرژین.
ساڵی 2021
چاندنی دار: 70 هەزار دار و دەوەن .
چاندنی گوڵ: 80 هەزار گوڵی جۆراوجۆر .
ڕووبەری چاندنی دار: (90,930)م2 گۆڕەپانی نوێ و دارستان و دوورگە و پەرژین .
سەوزایی شەقامی 120 مەتری هەولێر.
ساڵی 2022
چاندنی دار: 90 هەزار و 100 دار و دەوەن .
چاندنی گوڵ: 34 هەزار و 300 گوڵ.
ساڵی 2023، واتە لە ڕۆژی 1/1/2023 تا 1/ 9/ 2023
چاندنی دار: 78 هەزار و 100 دار.
چاندنی گوڵ: 35 هەزار و 748 گوڵ .
كۆی گشتیی چاندنی گوڵ لەو ماوەیەدا (423،400).
كۆی گشتیی چاندنی دار لەو ماوەیەدا (361،048).