دوورخستنەوەی سەرۆكی لیستی پارتی رادیۆ دەرچوو

:: PM:01:32:23/07/2024 ‌
بەرپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەواڵی دوورخستنەوەی سەرۆكی لیستی پارتی لە بازنەی دهۆك راست نییە.

ئەمڕۆ سێشەم 23ـی تەمووز، عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی ڕۆژنامەوانیی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقبە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەنجوومەنی كۆمیسیاران هیچ بڕیارێكی بۆ دوورخستنەوەی هیچ كاندیدێكی پارتی نەداوە.

زیاتر گوتی، تەنیا ئەو كاندیدە نا بەڵكو تەنانەت كاندیدانی حزبە سیاسییەكانی دیكەش لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان هیچ بڕیارێكی دوورخستنەوەیان بۆ دەرنەچووە.

بڕیارە رۆژی 20ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت، بەپێی تۆمارەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، سەرووی سێ ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە و دەیان حزب و هاوپەیمانیی و كاندیدی تاك، كێبەركێی مسۆگەركردنی 100 كورسی پەرلەمان دەكەن، پێنجیان بۆ مەسیحی و توركمانە.


وشە - رامیار جەواد