پۆلیسی سۆران له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان پێ گه‌یشت به بوونی چه‌ند حاڵه‌تێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له سنووری ڕواندز، ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی ڕواندز به هاوكاریی به‌شی نه‌هێشتنی تاوانی سۆران /نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕواندز، ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون كرد.
پۆلیس ده‌ڵێ توانیان له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكدا تۆمه‌تباران ده‌ستنیشان بكه‌ن و بیانگرن كه دوو كه‌سن، له گوته‌كانیان ددانیان ناوه به تاوانه‌كه و وادیاره هه‌ستاون به كردنه‌وه‌ی چه‌ند ئاگرێك له چه‌ند شوێنێكی جیاواز و له چه‌ند كاتێكی جیاوازدا ئه‌و تاوانه‌یان كردووه.
تۆمه‌تباران له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕواندز، به‌پێی ماده 480 له یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.
به‌پێی ماده 480 له یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون
پۆلیس داوای له هاووڵاتییان كردووه له هه‌ر كێشه و گرفتێكدا پێوه‌ندیی به ژماره ته‌له‌فۆنه‌كانی ژووری كۆنترۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سۆران بكه‌ن كه بریتین له ژماره‌كانی 104، 124، 134، 144 و كه پێوه‌ندیگرتن پێیان به خۆڕاییه، هاوكات ژماره‌ی كۆڕه‌كی 07503330104 دانراوه كه له رێی ڤایبه‌ر و وه‌تسئاپیش ده‌كرێ پێوه‌ندییان پێوه بكرێت.
پێویسته بگوترێ ماوه‌یه‌كه رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه له سنووری سۆران زیادی كردووه، له چه‌ند رۆژی رابردوودا له كۆمه‌ڵێك شوێن له یه‌ك كاتدا ئاگركه‌وتنه‌وه رووی دا كه به پاڵپشتی خه‌ڵك و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی، كۆنترۆڵ كران.