ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەشێوەیەكی فەرمی، نووسراوی بۆ فەرمانگەكان كرد لەمەودوا ناوی پەكەكە هێنرا، وەك حزبێكی قەدەغەكراو ناوی بهێنن.
پێشتر لە عێراق هەریەك لە حزبی بەعس و چەكدارانی داعش ئەو نووسراوەیان بۆ كراوە كە قەدەغەكراون و وەك ئەوانەی دەرچوو لە یاسا هەژمار كراون، ئێستە پەكەكەش بۆ ئەو لیستە زیاد كرا.
ئەمڕۆ سێشەم 23ـی تەمووز، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوێكی بۆ فەرمانگەكان كرد كە چیتر ناوی پەكەكە نەهێنرێت وەك لایەنێكی سیاسی.
لە نووسراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كاتێك ناوی پەكەكە دەهێنن بنووسن پارتی كرێكارانی كوردستانی قەدەغەكراو.
ئەو نووسراوەی حكوومەتی عێراق لە كاتێكدایە، پێشتر ئەو چەكدارانە چەندان چالاكی نایاساییان ئەنجام داوە وەك تەقاندنەوە و رفاندن وسووتاندن و كوشتن.. هتد.