ژنێك كوژرا

:: AM:09:19:24/07/2024 ‌
پۆلیسی دهۆك ئاشكرای كرد، ژنێك بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی كوژرا و بكوژیش گیرا. رووداوەكە لە شارۆچكەی سێمێل بوو.

ئەمڕۆ چوارشەم 24ـی تەمووز، هێمن سلێمان گوتەبێژی پۆلیسی دهۆك، بە "وشە"ـی راگەیاند، لە كۆمەڵگەی مێسێریكی سەربە شارۆچكەی سێمێل، شەوی رابردوو ژنێك بە ناوی (ج. ج. م) كوژرا.

زیاتر گوتی، دوای گەیشتنی پۆلیسی سێمێل بۆ شوێنی رووداوەكە، لێكۆڵێنەوە دەستی پێ‌ كرد و توانیان بكوژ بگرن.

گوتەبێژی پۆلیسی دهۆك ئاماژەی بەوە دا، ئێستە لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار دەكرێت. ئەوەیش زانراوە بكوژ برای كوژراوەكەیە


وشە - رامیار جەواد