ماری دەریایی برژاو دەبێتە هۆی مردنی ژنێك و ژەهراویبوونی 140 كەسی تر

:: PM:12:14:31/07/2024 ‌
لە چێشتخانەی ناوچەیەكی نزیكی تۆكیۆی پایەتەختی ژاپۆن، بەهۆی خواردنی ماری دەریایی برژاو، ژنێك گیان لە دەست دەدات و 140 كەسی تریش بەهۆیەوە ژەهراوی بوون و بۆ نەخۆشخانەكان بۆ چارەسەر گوازرانەوە.

پێگەی "عەرەبیە" كە هەواڵەكەی لە میدیاكانی ژاپۆن وەرگرتووە و ئاماژەی داوە، لە چێشتخانەی "كیكیۆ" لە ناوچەی یۆكۆهامای نزیكی تۆكیۆی پایەتەختی ژاپۆن، یەك لە ژەمەكانی پێشكەشكردنی ماری دەریایی برژاو بووە بۆ كڕیارەكانی، بەهۆیەوە ژنێك گیانی لە دەست دا و 140 كەسی تریش ژەهراوی بوون و بۆ نەخۆشخانەكان گوازرانەوە.

شینجی كانیكۆ كە بەڕێوەبەری ئەو چێشخانەیەیە بۆ میدیاكانی ژاپۆن، داوای لێبوردن لە كڕیارەكانیان دەكات كە هەفتەی رابردوو بەهۆی ماری دەریایی برژاو، تووشی ژەهراویبوون و سكچوون بوون و ژنێكی تەمەن 90 ساڵیش بەهۆیەوە گیانی لە دەست داوە.

خواردنی ماری دەریایی برژاو لەگەڵ زەڵاتە و سۆیا و شەرابی برنج، لە زۆربەی وڵاتانی دنیا باوە بەتایبەتی لە وڵاتانی ئاسیا، بۆیە خەڵكێكی زۆر ئارەزووی خواردنی ئەو خۆراكە دەكەن و برەوی زۆری هەیە.

عەرەبیە
https://www.alarabiya.net/last-page/2024/07/30/%D8%AB%D8%B9%D8%A8%D8%A7%D9%86-%D8%A8%D8%AD%D8%B1-%D9%85%D8%B4%D9%88%D9%8A-%D9%8A%D9%82%D8%AA%D9%84-%D8%A7%D9%85%D8%B1%D8%A3%D8%A9-%D9%88%D9%8A%D8%B5%D9%8A%D8%A8-140-%D8%A8%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%B1%D8%B6-%D9%81%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D9%8A%D8%A7%D8%A8%D8%A7%D9%86
وشە- وشیار ئەحمەد ئەسوەد



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د