بە بەرنامەیەكی هەشت هەفتەیی دەتوانیت خۆت گەنج بكەیتەوە

:: PM:07:43:31/07/2024 ‌

توێژینەوەیەكی نوێی زانكۆی ستانفۆرد لە ویلایەتی كالیفۆرنیا ئاشكرای دەكات، پابەندبوون بە سیستمێكی خۆراكی كە لە بەروبوومی ئاژەڵ دوور بێت، دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی خێرایی پیربوون.

توێژینەوەكە لەسەر 21 كەس كراوە كە بەسەر دوو كۆمەڵە دابەشیان كردوون. كۆمەڵەی یەكەم بۆ ماوەی هەشت هەفتە سیستمێكی خۆراكیی ڕووەكییان پەیڕەو كردووە، كۆمەڵەكەی تریش سیستمێكی خۆراكیی ئاژەڵی؛ كە پێكهاتووە لە گۆشتی ئاژەڵ و ژیر و سپیایی. پاش هەشت هەفتەكە دەركەوتووە، ئەوانەی سیستمی خۆراكیی ڕووەكی بەكاردەهێنن، دابەزینێكیان بەخۆیانەوە بینیوە لە ڕووی تەمەنی بایۆلۆجییەوە.

لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، سیستمی خۆراكیی ئاژەڵیی كورتخایەن، پێوەستە بە تەمەنی كرۆمۆسۆم و كەمكردنەوەی ڕێژەی كاربۆهیدرات. دەركەوتووە، پیربوونی بایۆلۆجی لەمانەدا بە تایبەتی لە شانەكانی دڵ و جگەردا كەمتر بووە، واتە جەستەی ئەم كۆمەڵەیە بە بەراورد بە كۆمەڵەكەی تر كە سیستمی خۆراكیی ئاژەڵییان پەیڕەو كردووە، زۆر كەمتر بووە.
 
خواردنی كۆمەڵەی خۆراكیی ئاژەڵی ڕۆژانە بریتی بووە لە 170-250 گرام گۆشت، یەك هێلكە، دوو كووپ و نیو شیر، ئەمەش ڕێژەیەكی تەندروستە و بۆ ماوەی چوار هەفتەی یەكەم بە ئامادەکراوى پێیان دراوە و لە چوار هەفتەی دووەمدا ئازاد كراون خۆیان خواردن ئامادە بكەن، بەڵام بەپێی ئەو ڕێژەیەی بۆیان دیاری كراوە.

گرووپە خۆراكییە ڕووەكییەكەش بە ستانداردی تەندروستی خواردنیان بۆ ئامادە كراوە و بە هەمان شێوە چوار هەفتە بە ئامادەکراوى و چوار هەفتەش ئازاد بوون.


وشە - عەبدوڵا عومەر