ئه‌مساڵ به‌ھۆی پاڵپشتی و ئاسانكاریی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 400 ھه‌زار تۆن سه‌وزه و میوه‌ی ھه‌ولێر به بازاڕ كراوه و بۆ پارێزگاكانی عێراق نێراوه، ئه‌مه‌ش ھه‌نگاوێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ زیاتر پێش بخرێت و به‌رھه‌می ناوخۆش زیاد بكات.
ھێمن سه‌ید موراد به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی ھه‌ولێر، بۆ "وشه" گوتی، به‌ھۆی ھاوكاری و پاڵپشتی و كارئاسانیی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ، ھه‌نارده‌كردنی به‌رھه‌می ناوخۆی ھه‌رێمی كوردستان بۆ عێراق و ده‌ره‌وه زیادی كردووه.
ئه‌و روونی كرده‌وه كه رۆژانه زیاتر له 300 بارھه‌ڵگر دێنه ھه‌رێمی كوردستان و به‌رھه‌می ناوخۆ ده‌كڕن و بۆ پارێزگاكانی عێراق ده‌یبه‌ن، ئه‌مه وایكردووه به‌رھه‌می زیاده‌ی ناوخۆ نه‌مێنێته‌وه و بازاڕی بۆ بدۆزرێته‌وه و ساغ ببێته‌وه.
جگه له‌مه نرخیشی زۆرباشه و ئه‌مه ده‌بێته ھۆی ئه‌وه‌ی به‌رھه‌می ناوخۆ زیاتر بكرێت و كه‌رتی كشتوكاڵیش له ھه‌رێمی كوردستان زیاتر پێش بخرێت و گه‌شه بكات، چونكه حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان گرنگیی زۆر به كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌دات.
بۆ وڵاتانی كه‌نداویش ھه‌نارده ده‌كرێت
ھێمن سه‌ید موراد گوتی، جگه له ناوخۆی عێراق، به‌رھه‌می ناوخۆی ھه‌رێمی كوردستان به ھاوكاری و پاڵپشتی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، بۆ وڵاتانی كه‌نداویش ھه‌نارده ده‌كرێت، بۆیه له‌مساڵدا زیاتر له 400 ھه‌زار تۆن له سه‌وزه و میوه‌ی پارێزگای هەولێر به بازاڕ كراوه و ھه‌نارده‌ی شاره‌كانی عێراق كراوه، بڕیاره به‌رھه‌می ناوخۆی ھه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش ھه‌نارده بكرێت.
جێی باسه هه‌ریه‌ك له په‌تاته، سێ‌و، هه‌نگوین، هه‌نار، سماق، هه‌نجیر و چه‌ندان جۆر به‌رهه‌می تر، له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كراون و له‌لایه‌ن وڵاتانی رۆژئاوا و كه‌نداو پێشوازییه‌كی باشیان لێ كراوه و به به‌رهه‌مێكی به كوالێتی ناودێر كراون.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم