ئه‌مجاره‌ش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دژی كورد له كه‌ركووك رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب كردووه له‌باره‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك، چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ئه‌وانه هه‌رچی شتێك دژی كورد بێت ده‌یكه‌ن و ده‌ستی بۆ ده‌به‌ن، ده‌ست له‌گه‌ڵ دوژمن تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن و ته‌نیا به‌دوای ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حزبین و بیر له كورد و كوردایه‌تی ناكه‌نه‌وه.
یه‌كێتی به ده‌ستێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب، هه‌وڵێكی ده‌ست پێ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك بۆ خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب دوو ساڵ به دوو ساڵ ئه‌و پۆسته ببه‌ن به‌ڕێوه، له رووداوی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش به‌هۆی ئه‌وانه‌وه پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك هه‌تا ئه‌مڕۆ كه هه‌شت ساڵه عه‌ره‌ب به‌ڕێوه‌ی بردووه، شتێك نه‌ماوه دژی كورد و بۆ سه‌ركه‌وتكردنی كوردی كه‌ركووك نه‌یكات، هه‌ر له ته‌عریب و رووخانی ماڵی كورد و لابردنی به‌رپرسه كورده‌كان له پۆسته‌كان و شتی تریش.
كاوه فه‌تحوڵا كادری پێشكه‌وتووی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و دروشمه و ئه‌و هه‌ڵایه‌ی كه یه‌كێتی هه‌ڵیگرتبوو دژی پارتی گوایه شاره‌كه هه‌ڕاج كراوه، ده‌ركه‌وت خۆیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی تر نزیك بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ی یه‌كێتی ده‌یكات تاوانێكی گه‌وره‌یه، یه‌كێتی به‌شێكه له ترازانی ماڵی كورد و ئه‌وان هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن له پێناو خۆیان و پۆست و پله و دژی كورد ده‌وه‌ستنه‌وه و ده‌چن له‌گه‌ڵ بێگانه و عه‌ره‌ب كار ده‌كه‌ن، پێشتریش چه‌ندان جار ئه‌مه‌یان كردووه له به‌غداش هه‌مان شتیان كردووه، ئه‌مه شتێكه یه‌كێتی خووی پێوه گرتووه.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌یكات ناته‌ندروسته و ئه‌وان به تاكتیكی رۆژانه كار ده‌كه‌ن و سیاسه‌تێكی روونیان نییه، به‌شێوه‌یه‌كی سیاسییانه بیر له داهاتووی كه‌ركووك ناكه‌نه‌وه، ئه‌وان ته‌نیا سه‌یری ئه‌مڕۆ ده‌كه‌ن و گوێیان لێی نییه سبه‌ی چی روو ده‌دات، ئه‌وان ته‌نیا كار له به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسه‌تی حزب ده‌كه‌ن نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وه‌یی كه‌ركووك، كه‌ركووك دۆزێكی مێژووییه و بارێكی قورسه و پێویستی به كۆده‌نگیی ماڵی كورد هه‌یه، ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌یكات خراپ له‌سه‌ر خراپتره، ئه‌وه‌ی له مووسڵ كردی ده‌یه‌وێت له كه‌ركووك و له شوێنی تریش بیكات.
كاره‌كانی یه‌كێتی هیچ له به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌ركووكدا نییه، خۆ ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌ركووك بێ شتێكی ئاساییه هه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێت باوه‌ڕ به توركمان و عه‌ره‌ب بهێنێت له پێناو كورد و كه‌ركووك، به‌ڵام ئه‌مه‌ی یه‌كێتی له به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌ركوك نییه، ئه‌و ته‌نیا ناوماڵی كورد تێكده‌دات، یه‌كێتی ئاله‌تێكه به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حزبییه.
هیوا ره‌شید چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، یه‌كێتی له كه‌ركووكیش دژی كورد وه‌ستاوه‌ته‌وه، وه‌ك چۆن له نه‌ینه‌وا هه‌مان كاری كرد و له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و لایه‌نه‌كانی تر ده‌ستی تێكه‌ڵ كرد و ته‌نیا بیری له خۆی و پۆسته‌كان كرده‌وه، له كه‌ركووك هه‌مان كار ده‌كات، تازه لای یه‌كێتی شتێك نه‌ماوه به‌ناوی دڵسۆزی و كوردبوون، كاركردن له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی حزبییه، سه‌یری دواوه ناكه‌ن له‌گه‌ڵ كێ رێك ده‌كه‌وێت و كار ده‌كات، ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن له بیركردنی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌یه كه عه‌ره‌ب شاره‌كه‌ی به‌ڕێوه برد و شت نه‌ما نه‌یكه‌ن دژی كوردی شاره‌كه.
عه‌دنان ئه‌حمه‌د رۆشنبیر و مامۆستا، به "وشه"ی راگه‌یاند، كه‌ركووك ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ بیگه‌ڕێنینه‌وه بۆ پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌وه ده‌بێت كورد و كورد ئه‌و كاره بكه‌ن، عه‌ره‌ب هیچ كات نایه‌وێت كه‌ركووك بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه بگه‌ڕێته‌وه، بۆیه هه‌ر رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ لایه‌نێك له ده‌ره‌وه‌ی كورد هیچ باش نییه و له به‌رژه‌وه‌ندیی داهاتووی كورد و كه‌ركووكیش نابێت.
وشه/ تایبه‌ت