له سه‌لاحه‌دین سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له یان برێم كونسوڵی گشتیی فڕەنسا له هه‌ولێر كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كی ئاب، به‌گوێره‌ی هه‌واڵی باره‌گای بارزانی، له دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی دوا پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ و هه‌وره‌ها هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا.
له‌و دیداره‌دا دووپات له دۆستایه‌تی و پێوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فڕه‌نسا و په‌ره‌پێدانی ئه‌و پێوه‌ندییانه كرایه‌وه.