هەواڵێک لەبارەی فەرمانبەرانی گرێبەست

:: AM:09:34:08/10/2024 ‌
دوای ئەوەی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 37 هەزار مامۆستای وانەبێژی کرد بە گرێبەست، بڕیارە فەرمانبەرانی گرێبەستیش بکرێن بە هەمیشەیی. 

لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، هەنگاوی بە فەرمی کردنی فەرمابنەرانی گرێبەست پەسەند کرا و بڕیار درا لیستەکە رەوانەی بەغدا بکرێ. 

ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە لەناو فەرمانبەرانی گرێبەست بڵاوکراوەتەوە کە بە هەمیشەیی کردنەکە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە ماوەی دوو ساڵ تا پێنج ساڵ خزمەتی گرێبەستیانە هەیە.

بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست تەواوی فەرمانبەران دەگرێتەوە
ئەمڕۆ سێشەم 8ی ئۆکتۆبەر سەرچاوەیەکی بەرپرس بە "وشە”ی گوت، بەهەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەست تەواوی فەرمانبەران دەگرێتەوە و تا ئێستە بڕیاری ئەوە نییە کە خزمەتی گرێبەستی هەژمار بکرێ. 

سەرچاوەکە دووپاتی کردەوە کە ئەنجوومەنی وەزیران بە هەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی پەسەند کردووە بەبێ ئەوەی هیچ مەرجێک لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران باس کرابێ. 

هەروەک دووپاتی کردەوە کە بەهەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەست هەمووان دەگرێتەوە.


وشە - وشه‌