سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، له ساڵانی ڕابردوو نزیكه‌ی 200 قوتابخانی نوێمان بنیاتناوه و زیاتر له هه‌زار و 600ـی تریشمان نۆژه‌ن كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م13ـی ئۆكتۆبه‌ر، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕێوڕه‌سمێكدا كۆمه‌ڵگه‌ی په‌روه‌رده‌یی بارزانیی نه‌مری له هه‌ولێر كرده‌وه.
مه‌سروور بارزانی له هه‌ژماری خۆی له X نوسیوویه‌تی، كۆمه‌ڵگه‌ی په‌روه‌رده‌یی بارزانیی نه‌مر كه‌ش و ژینگه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه بۆ هه‌زار قوتابی دابین ده‌كات.
روونیشی كردووه‌ته‌وه كه له ساڵانی ڕابردوو نزیكه‌ی 200 قوتابخانه‌ی نوێیان بنیاتناوه و زیاتر له هه‌زار و 600ـی تریان نۆژه‌ن كردووه‌ته‌وه.