بێهزاد خوسره‌وی ئه‌و په‌نابه‌ره سیاسییه‌ی له سلێمانی نیشته‌جێ بووبوو و سه‌ره‌تای مانگی رابردوو، له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه راده‌ستی ئیتڵاعاتی ئێران كرابووه‌وه، دوای ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر و به پاساوی سه‌ردانكردنی نه‌خۆشخانه و پێدانی وه‌سیقه، مۆڵه‌تی كاتیی پێ دراوه و به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی ئاڤاتوده‌ی، لاوانی شۆڕشگێڕ توانیویانه خێرا هاوكاری بكه‌ن و به قاچاخ بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی بگوازنه‌وه. ئه‌و له ده‌ره‌وه هه‌موو راستییه‌كانی ئاشكرا كرد و سه‌لمێنرا ئاسایشی یه‌كێتی، راده‌ستی ئێرانی كردووه‌ته‌وه و گرته ڤیدیۆكانیش به‌زۆر له‌لایه‌ن ئیتڵاعاته‌وه به‌رهه‌م هێنراون.
ئه‌و ئێسته له توركیایه و له به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆدا كه عه‌لی جه‌وانمه‌ردی رۆژنامه‌نووس و چالاكی سیاسی خاوه‌نی ماڵپه‌ڕی ئاڤاتوده‌ی له‌گه‌ڵیدا كردووه، كۆی چیرۆكی ده‌ستبه‌سه‌ربوونی له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی و هۆكاری راده‌ستكردنه‌وه‌ی به ئیتڵاعاتی ئێران، پاشان هه‌موو ئه‌و رووداوانه ده‌گێڕێته‌وه كه به‌سه‌ریدا هاتووه و په‌رده له‌سه‌ر ته‌واوی راستییه‌كان هه‌ڵده‌ماڵێت.
به‌ڵگه و راستییه‌كان له زاری بێهزاد خوسره‌وی
بێهزاد له توركیاوه راسته‌وخۆ به ''ئاڤاتوده‌ی'' ده‌ڵێت، له ئاسایشی سلێمانی ئاگاداریان كرده‌وه كه پێویسته سه‌ردانیان بكات و وادیاره كارێكی پێوه‌ست به نشینگه و مافی نیشته‌جێبوونیان پێی هه‌بووه. ئه‌و له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت، ''له ئاسایشی سلێمانی چوومه به‌شێك كه تایبه‌ت بوو به راپه‌ڕاندنی كاروباری په‌نابه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بۆیه كاتێك چوومه ژووره‌وه یه‌كسه‌ر داوای مۆبایله‌كه‌یان لێ كردم، به‌ڵام من مۆبایله‌كه‌م پێ نه‌بوو و دواتر له رێی پێوه‌ندیییه‌كانی حزب، پێوه‌ندیم به ماڵه‌وه كرد و مۆبایله‌كه‌یان بۆ هێنام.''
وه‌ك ده‌گێڕێته‌وه، ''كاتێك مۆبایله‌كه‌یان پێدام چوونه سه‌ر ئه‌و ده‌نگه‌ی مووسا باباخانی كه له‌گه‌ڵ عه‌لی جه‌وانمه‌ردی قسه‌ی كردووه، من له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌م داونڵۆدم كردبوو و ته‌نانه‌ت منیان به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه مووسا باباخانی تیرۆر كردووه، دواتر منیان بۆ ژوورێك برد و زۆریان لێدام. كه‌سێك هه‌بوو ناوی به‌مۆ بوو كه فه‌رمانی به ئه‌وانی تر ده‌دا چی بكه‌ن و چی نه‌كه‌ن، لێدانێكی زۆریان لێدام و دواتر مۆبایله‌كه‌یان لێ وه‌رگرتم و گوتی، رۆژی یه‌كشه‌م له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری حزب وه‌ره‌وه''.
كه‌سێك هه‌بوو ناوی به‌مۆ بوو كه فه‌رمانی به ئه‌وانی تر ده‌دا چی بكه‌ن و چی نه‌كه‌ن
ئه‌و روون
ی كرده‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری حزب، دوای چه‌ند رۆژێك چووه‌ته ئاسایش و دواتر ئه‌وان به نوێنه‌ره‌كه‌ی حزبیان گوتووه تۆ بڕۆ به‌سه‌لامه‌ت، با بێهزاد جارێ لای ئه‌وان بیت هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
ئەشکەنجەکانی ئاسایشی یەکێتی
بێهزاد ده‌به‌نه ژوورێكی تاكه‌كه‌سی و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆری ده‌ده‌ن و په‌راسوویان شكاندووه و ته‌نانه‌ت شۆكی كاره‌باییان لێ داوه. له سه‌روچاویان داوه و خوێنێكی زۆر له لووتی رژاوه و ته‌نانه‌ت له هۆش خۆی چووه، دوو سه‌عات ئاویان به‌سه‌روچاویدا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بێته‌وه هۆشی خۆی. دواتر له ژوورێكی تاكه‌كه‌سی تا به‌یانی جێیان هێشتووه و هه‌موو ئه‌و فه‌رمانانه‌ش له‌لایه‌ن به‌مۆوه بووه.
بێهزاد ده‌ڵێت، ''له ئاخیره‌كه‌یدا دوای ئه‌و هه‌موو لێدانه، به‌مۆ هاتبوو ده‌یگوت ئه‌وه بۆ وای لێ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر تۆ فه‌رمانت پێ نه‌كردبێ ئه‌وان چۆن وا له من ده‌كه‌ن، دواتر منیان دایه گرتووخانه و 15 تا 16 رۆژ منیان گرت، دواتر له‌گه‌ڵ یه‌كێكی تر كه ناوی شاهۆ ئه‌حمه‌دزاده خه‌ڵكی مه‌ریوان بوو، منیان گه‌ڕانده‌وه ئاسایش، پێم گوتن رێگه‌م بده‌ن بچمه‌وه لای دایك و خوشكم، به‌ڵام گوتیان دایك و خوشكی چی؟ ئیتر ئه‌وان نابینیته‌وه و ده‌تده‌ینه‌وه به ئێران''
بێهزاد لێیان ده‌پاڕێته‌وه و تكایان لێ ده‌كات نه‌یده‌نه‌وه ئێران و به‌زه‌ییان به دایك و خوشكیدا بێته‌وه، ئه‌وانیش ده‌ڵێن به‌زه‌ییان پێیاندا نایه‌ته‌وه، بۆیه نووسراوێكیان پێ واژوو كردووه و كه هه‌رگیز له مه‌رزی مه‌ریوانه‌وه روو له سلێمانی نه‌كاته‌وه .
عه‌لی جه‌وانمه‌ردی پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ ده‌كات، ئه‌ی نه‌تگوت كه ئه‌ندامی حزبی دیموكراتی و نابێت ئه‌م كاره بكرێت، بێهزادیش وای گوتووه، به‌ڵام له ئاسایش وه‌ڵامه‌كه‌یان ئه‌وه بووه كه حزب ئه‌ندامی وه‌ك تۆ پیس و گڵاوی ناوێت. دووباره لێیان داوه‌ته‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه.
سه‌روچاویان داپۆشیم و عه‌لاگه‌یه‌كیان كرده سه‌رم
''سه‌روچاویان داپۆشیم و عه‌لاگه‌یه‌كیان كرده سه‌رم و ده‌ستیان به‌ستم، له‌گه‌ڵ شاهۆ مه‌ریوانییه‌كه ئێمه‌یان خسته ناو پاسێكی سپی، له ناو پاسه‌كه له‌گه‌ڵ من و شاهۆ 10 نه‌فه‌ر ده‌بووین، فه‌رمانبه‌ره‌كانی ئاسایش چوون نانیان خوارد و ئێمه هه‌ر به چاوبه‌ستراوی له‌ناو پاسه‌كه‌دا بووین و ته‌نانه‌ت نانیشیان نه‌داینێ، ئێمه‌یان هێنایه مه‌رزی قە‌سری شیرین و ئێمه‌یان دایه ده‌ستی به‌رپرسانی كرماشان''.
وادیاره ئاسایشی سلێمانی و ئیتڵاعاتی ئێران هه‌ندێك شتیان ئاڵوگۆڕ كرد، مۆبایل و شته شه‌خسییه‌كانی و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانیان راده‌ستی ئێران كرد .
بێهزاد باس له‌وه ده‌كات كه له دیوی ئێران ده‌ستیان نه‌به‌ستن، به‌ڵام سه‌روچاویان داپۆشین و ئه‌وانیان برد بۆ كرماشان و راده‌ستی شوێنێكیان كردن كه كونسوڵگه‌ری بوو، ئه‌و شه‌وه له‌وێ مانه‌وه و بۆ به‌یانییه‌كه‌ی راده‌ستی ئیتڵاعاتی كرماشان كران، هه‌ندێك لێپرسینه‌وه‌یان كردوون و ته‌نانه‌ت ئه‌شكه‌نجه دراون، هه‌ندێك نووسراویان پێ واژۆوو كردوون و شاهۆیان به‌ره‌و مه‌ریوان به‌ڕێ كردووه و بێهزادیشیان راده‌ستی ئیتڵاعاتی سنه كردووه.
دیسان ئازاری ئەشکەنجە
بێهزاد له ئیتڵاعاتی سنه‌یش سێ رۆژ گیراوه و ته‌نانه‌ت ئه‌شكه‌نجه‌یش دراوه، دوای ئه‌و ماوه‌یه خۆی له ده‌رگای داوه و داوای لێیان كردووه كه كه‌سوكاره‌كه‌ی ئاگادار بكرێنه‌وه، به‌ڵكو شتێكی بۆ بكه‌ن و فریای بكه‌ون، لانی كه‌م بزانن كه له‌و شوێنه ده‌ستبه‌سه‌ره. دوای دوو تا سێ رۆژ رێگه‌یان دا ته‌له‌فۆن بۆ براكه‌ی بكات و ئه‌وجا براكه‌ی هاته ئیتڵاعاتی بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوای كاره‌كانی بكه‌وێت.
ئه‌و په‌نابه‌ره سیاسییه بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته ئه‌شكه‌نجه دراوه و لێیان داوه و پێیان گوتووه تۆ تۆمه‌تباری و له‌گه‌ڵ تیرۆریستان كارت كردووه و كه‌سێكی سیاسیت.
بێهزاد له‌باره‌ی ئه‌و دوو گرته فیلمه‌ی كه بڵاو كرایه‌وه گوتی، ''دانیشتنێكی دادگایی هه‌بووه و ئه‌و رۆژه باوك و كه‌سوكارم هاتبوون له نزیكه‌وه بمبینن، منیان برد بۆ ژووری حفازه‌تی ئیتڵاعات و پێیان گوتم چه‌ند وێنه‌یه‌كتان ده‌گرین، له‌وێ هه‌ندێك قسه‌یان پێ گوتم كه بیڵێم و زیاتر له 20 جار ئه‌و فیلمه‌یان پێ تۆمار كردم و قسه‌كانیان پێ دووباره كردمه‌وه".
دوای چه‌ند رۆژ دیسان بێهزادیان بردووه بۆ ئیتڵاعات و پێیان گوتووه به‌م مه‌رجه ئازادی ده‌كه‌ن كه هاوكارییان بكات. بێهزادیش پێیانی گوتووه چ هاوكارییه‌كتان ده‌وێت، داوایان لێی كردووه ئه‌گه‌ر ناوی سێ ئه‌ندام و به‌رپرسی حزبی دیموكرات بناسێنێت ئازادی ده‌كه‌ن . بێهزادیش له وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی كه‌س ناناسێت، ته‌نیا جارێك سه‌ردانی باره‌گای حزبی دیموكراتی كردووه و دوای چه‌ند پرسیارێك، كارتی ئه‌ندامێتییان داوه‌تێ و له‌وه زیاتر كه‌س له حزب ناناسێت، ته‌نیا كرێكاری كردووه له كۆمپانیای سه‌فره بووه.
دواتر داوایان لێی كردووه داوا له دایك و خوشكی بكات له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وجا ئازادی ده‌كه‌ن. رۆژێكی تر جلوبه‌رگی كوردی‌یان بۆ هێناوه و دواتر بردوویانه‌ته به‌رده‌م هوتێل كورد و زیاتر له 30 گرته‌ی ڤیدیۆییان لێ گرتووه، پێیان گوتووه ده‌بێ بڵێی كه حزبی دیموكرات پشتگیریی نه‌كردووه و خۆی راده‌ستی ئێران كردووه‌ته‌وه، حاڵی باشه و له‌وێ چوار ئه‌ندامی ئیتڵاعاتی سنه و شه‌ش ئه‌ندامی ئیتڵاعاتی كرماشانی له‌گه‌ڵدا بووه، ئه‌و كاته‌ی نێرگه‌له‌كه‌ی كێشاوه و هه‌رچه‌نده پێی گوتوون له ژیانیدا نێرگه‌له‌ی نه‌كێشاوه، به‌ڵام گوشاریان خستووه‌ته سه‌ری به زۆر ده‌بێ بیكێشێت، ئه‌گه‌رنا نێرگه‌له‌كه ده‌كێشن به ته‌پڵی سه‌ری و دوای فیلمه‌كه دیسان بۆ ئیتڵاعاتی سنه گواستراوه‌ته‌وه.
به‌گشتی لێدانێكی زۆریان لێداوه و هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كی زۆر داوای دایك و خوشكیان كردووه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه ئێران جا ئازادی ده‌كه‌ن، به‌ڵام دواتر به وه‌سیقه یان دانانی بارمته ئازاد كراوه و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك لاوی شۆڕشگێڕ، بۆ سنووری توركیا براوه و به قاچاخ ئاودیو كراوه.
راده‌ستكردنه‌وه‌ی بێهزاد له‌لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتی
سه‌ره‌تای مانگی رابردوو بێهزاد له‌لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتی راده‌ستی ئێران كرا، ئه‌وه‌ش له ناو كۆمه‌ڵگه و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌رایه‌كی زۆری به‌دواوه بوو و هه‌مووان یه‌كێتییان شه‌رمه‌زار ده‌كرد. دوای هه‌فته‌یه‌ك له راده‌ستكردنی بێهزاد خوسره‌وی ئه‌ندامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و په‌نابه‌ری سیاسی، له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی به ئیتڵاعاتی ئێران، ڤیدیۆیه‌كی بێهزاد له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بۆ یه‌كه‌م جار بڵاو كرایه‌وه.
ئه‌وكات كه یه‌كێتی تووشی دۆخێكی زۆر خراپ بووبوو و به راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره سیاسییه تۆمه‌تبار كرابوو، خێرا ڤیدیۆكه‌ی بڵاو كرده‌وه كه راستییه‌كه‌ی ئیتڵاعاتی ئێران به‌رهه‌می هێنابوو، ڤیدیۆكه 33 چركه بوو و هه‌ر ئه‌وكات ده‌زگای میدیایی ''وشه''یش راپۆرتێكی له‌سه‌ر ڤیدیۆكه بڵاو كرده‌وه و روونی كرده‌وه، ناوه‌ڕۆكی ڤیدیۆكه و وێنه و قسه‌كانی بێهزاد هیچ پێویستییه‌كی به‌وه نییه تا ژیریی ده‌ستكرد و پسپۆڕانی سایكۆلۆجی و ده‌روونی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ن، به‌ڵكو هاووڵاتییه‌كی زۆر ئاسایی كه سه‌یری ئه‌و ڤیدیۆیه بكات، بۆی ده‌ده‌كه‌وێت له ژێر ئه‌شكه‌نجه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆره‌ملێ تۆمار كراوه.
ئه‌وكات له ڤیدیۆكه‌یدا بێهزاد هێرش ده‌كاته سه‌ر حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كه هیچ یارمه‌تییه‌كی ئه‌وی نه‌داوه، پاشان ئاسایش ئه‌ویان هێناوه‌ته سه‌ر سنوور و خۆی بڕیاری داوه راده‌ستی ئێران بكرێته‌وه. دواتر باسی له‌وه كردبوو كه له ئێرانه و دۆخی باشه.
راگه‌یه‌نراوی ئاسایشی یه‌كێتی
دواتر ئاسایشی یه‌كێتی راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمی بڵاو كرده‌وه و هۆكاری راده‌ستكردنی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ خه‌ڵك و میدیاكان ئاشكرا كرد و گوتی، بێهزاد به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌تی مانه‌وه و نیشته‌جێبوون، له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی له‌ناو شاری سلێمانی گیراوه، له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كه مۆڵه‌تی مانه‌وه و نیشته‌جێبوونی هه‌رێمی كوردستانی نییه و ئه‌و بابه‌ته پێوه‌ندیی به كاری سیاسییه‌وه نییه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا نووسراوه بێهزاد خوسره‌وی داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاسایشی سلێمانی به‌ڵێننامه‌یه‌كی یاسایی پێ واژوو كرد، كه داواكار له‌سه‌ر خواستی خۆی ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران.
حزبی دیموكرات
هه‌ر ئه‌وكات ناوه‌ندی ته‌شكیلاتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، به فه‌رمی راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و سه‌رجه‌م ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌درۆ خسته‌وه كه ئاسایشی سلێمانی خستبوویه روو. حدكا باسی له‌وه كردبوو كه بێهزاد خوسره‌وی ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵه له‌گه‌ڵ دایك و خوشكی له هه‌رێمی كوردستان له شاری سلێمانی ده‌ژین، به‌پێی هه‌موو به‌ڵگه به‌رده‌سته‌كان، له نشینگه‌ی سلێمانی مۆڵه‌تی مانه‌وه و نیشته‌جێبوونیان وه‌رگرتووه و مانه‌وه‌یان له‌و شاره یاسایی و به‌پێی رێوشوێنه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه.
ناوه‌ندی ته‌شكیلاتی حزبی دیموكراتی كوردستان له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا، راده‌ستكردنی بێهزاد خوسره‌ویی به كۆماری ئیسلامیی ئێران مه‌حكووم كرد.
راده‌ستكردنی بێهزاد خوسره‌ویی به كۆماری ئیسلامیی ئێران مه‌حكووم كرد.
دوای ئه‌و رووداوانه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به فه‌رمی بێبه‌ریی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی له‌و تاوانه راگه‌یاند و گوتی، ئه‌وه‌ی له سلێمانی رووی داوه له‌لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتی و به فه‌رمانی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی بووه.