پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، یەكێكە لەو دەڤەرانەی كوردستان كە زستانێكی تەڕ و سەختی هەیە و هەر زووش ئەمساڵ باران لەو پارێزگایە دەستی پی كردووە، پێشبینییش دەكرێ سبەی بارانێكی بە لێزمە ببارێت.
ئەمڕۆ هەینی، یەكی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پێشبینی کەشوهەوای پارێزگای ورمێ ڕای گەیاند، لە سبەیەوە شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچە جیا جیاکانی پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە و تاوەکوو ناوەڕاستی هەفتەکە بەردەوام بێت و ناوچەکانی ناوەندی و باشووری پارێزگاکە زیاتر دەکەوێنە ژێر کاریگەریی شەپۆلەکە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، هۆشداری دۆخی پرتەقاڵی دەدەنە هاووڵاتییان و داوایان لێ دەکەن ڕەچاوی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی بن.