قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی نووسینگه‌كه‌ی ستایشی پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من" ده‌كه‌ن پێیان وایه كه نابێت "هه‌ژماری من" به لاڕێدا ببردرێ، چونكه به‌رنامه‌ی حكوومه‌ته بۆ پێدانی مووچه به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی.
له لێدوانێكی پێشووی، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان رای گه‌یاندووه، هه‌ژماری من پڕۆژه‌ی حكوومه‌ته بۆ پێدانی مووچه به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی، بۆیه نابێت زۆر به لاڕێدا ببردرێ.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌میر هه‌ورامی گوته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی به كه‌ناڵه‌كانی یه‌كێتی گوتبوو، ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی پێی گوتووین ئه‌و بانكانه‌ی له هه‌ژماری من كار ده‌كه‌ن، ئه‌وانه رێگه پێدراو و مۆڵه‌ت پێدراون، بۆیه ئه‌وه‌ی هه‌ژماری من ده‌یكات ته‌وتینه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ژوان سابیر به‌رپرسی نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی باسی له‌وه كردووه كه ته‌وتین شتێكه و هه‌ژماری من پێوه‌ندی به داهاتووه‌وه هه‌یه، بۆیه هیچ كێشه‌یه‌ك له هه‌ژماری من نییه و پێویسته فه‌رمانبه‌ران خۆیان تۆمار بكه‌ن.
ئه‌و لێدوانه‌ی به‌رپرسانی یه‌كێتی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ئێسته‌یه كه ئه‌و حزبه جێبه‌جێی ده‌كات و پێی وایه ده‌بێت هه‌ژماری من ره‌ت بكرێته‌وه. ئه‌وانه بۆ دژایه‌تی حكوومه‌ت دژایه‌تی قسه‌كانی خۆیشیان ده‌كه‌ن.