چەند گرتە ڤیدیۆیەك بڵاو بووەتەوە كە فرۆشیارێكی ئۆتۆمبێل لە یەكێك لە پێشانگەكانی ئۆتۆمبێل لە هەولێر دەڵێت، تویویتا هایلۆكس ناسراو بە مەرزیەم هەیە، هەر كەسێك بیكڕێت ژنەكەی دەمرێت.
لە گرتە ڤیدیۆكەدا ئەو فرۆشیارە كە ناوی سەمیرە دەڵێت، بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە ئێستە كڕیارم هەیە بە 50 هەزار دۆلار واتا پێنج دەفتەر و نایفرۆشم، چونكە هەرجارێك فرۆشتبم، دوای 30 بۆ 40 ڕۆژی دواتر كڕیارەكە بۆم دەهێنێتەوە و دەیفرۆشێتەوە، چونكە ژنەكەی مردووە.
باس لەوەش دەكات، ئێستە خەڵكانێك هەوڵ دەدەن ئەو ئۆتۆمبێلە بەكرێی ڕۆژانه بەدەست بهێنن، بۆ هەر ڕۆژێك ئامادەن 100 دۆلار بدەن.
لە بەشێكی قسەكانی دەشڵێت، هاڕێیەكم سەردانی كردم و ئەو ئۆتۆمبێلەی بۆ چەند سەعاتێك وەرگرت، بۆ ئێوارە دەیگوت ژنەكەم دەڵێت سەرم دەسووڕێت.