خاوه‌نی‌ پیكابه‌ ژنكوژه‌كه‌ گیرا

:: PM:03:41:06/11/2024 ‌
ئه‌و هاووڵاتییه‌ی‌ كه‌ ده‌یگوت ئۆتۆمبێلێكی‌ جۆری‌ پیكابی‌ هه‌یه‌ و 22 جار فرۆشتوویه‌تی‌ و ژنی‌ كڕیاره‌كانی‌ مردوون، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر سكاڵای‌ داواكاری‌ گشتیی گیرا. 

رووداوه‌كه‌ دوێنی‌ له‌ سۆشیال میدیادا باو بوو، هاووڵاتییه‌ك له‌ هه‌ولێر كه‌ كاری‌ كڕین و فرۆشتنی‌ ئۆتۆمبێل ده‌كات به‌ناوی‌ "سه‌میر" گوتی‌، ئۆتۆمبێلێكی هه‌یه‌ له‌ جۆری‌ پیكاب، 22 جار فرۆشتوویه‌تی‌ هه‌ر ئه‌و كڕیارانه‌ ژنه‌كانیان مردوون، ئێسته‌ خواستی‌ زۆر له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ هه‌یه‌ و به‌نرخێكی‌ زۆر ده‌یفرۆشێت.

دواتر داواكاری‌ گشتیی سكاڵای‌ له‌سه‌ر تۆمار كرد و كابرای‌ پیكابفرۆشیش په‌شیمان بووه‌وه‌ و گوتی‌، ئه‌وه‌ بۆ گاڵته‌ ئه‌و قسه‌یه‌ی‌ كردووه‌، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی‌ نییه‌. 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 11ی‌ تشرینی‌ دووه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ "وشه‌"ی‌ گوت، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ی بڵاو بووه‌وه‌ كه‌ بێڕێزیی تێدابوو به‌رانبه‌ر به‌ ئافره‌ت، له‌سه‌ر داواكاری پارێزگاری هه‌ولێر و له‌ ڕێگه‌ی داواكاری گشتی، ئه‌و كه‌یسه‌ جووڵێنرا و خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ئه‌مڕۆ گیرا.



وشە - وشه‌