وه‌زاره‌تی پلاندانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له رۆژانی 16 و 17ی ئه‌م مانگه پێویسته یه‌كێك له ئه‌ندامانیان له ماڵه‌وه بن.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌وه‌ی وه‌ك زانیاری بۆ سه‌رژژمێری گشتیی عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه كه بڕیاره له 20 و 21ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه بچێت.
وه‌زاره‌ته‌كه رای گه‌یاندووه، له ڕۆژانی 16 تا 19ی ئه‌م مانگه كارمه‌ندانی سه‌رژمێری سه‌ردانی ماڵه‌كان ده‌كه‌ن بۆ تۆماركردن و ڕێكخستنی فۆرمی خێزان كه خۆی له‌دوو لاپه‌ڕه ده‌بینێته‌وه، پێویسته له‌و ڕۆژانه‌دا خێزانه‌كان لایه‌نی كه‌م كه‌سێكیان له ماڵ بێت بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری و به‌ڵگه‌نامه‌ی خێزانی بدات به تیمی سه‌رژمێری.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه ئه‌و به‌ڵگانه‌ی پێویسته هه‌بن، كارتی نیشتمانی ـ نفوس ـ جنسیه و پاسپۆرت.