لەلایەن فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی توركیا، ئۆتۆمبێلێك بۆردمان كرا و بەهۆیەوە سێ كەس كوژران، دەركەوت یەكێك لە كوژراوەكان بەرپرسێكی باڵای پەكەكەیە.
ئەمڕۆ یەكشەم 10ـی تشرینی دووەم، دژەتیرۆری كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی سوپای توركیا، ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی پەكەكەی لە گوندی كلیل لە سنووری شارەدێی چەمانكێی سەربە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆك كردە ئامانج.
باس لەوەش كراوە، بەهۆی ئەو بۆردمانەوە بەپرسێك و دوو چەكداری پەكەكە كوژراون.
بوونی چەكدارانی پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكان، بەردەوام بووە كێشەی بۆ هاووڵاتییانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان.