له‌و كاته‌ی تاڵیبان له ئه‌فغانستان به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووه، سنووری ئازادییه‌كانی ژنان زۆر به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی له قسه‌كردن له‌گه‌ڵ یه‌كتریشدا زۆر ئازاد نه‌بن، هه‌رچه‌نده تاڵیبان به فه‌رمی رای گه‌یاند كه ژنان بۆیان هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا قسه بكه‌ن.
سه‌عیدولسه‌لام خه‌یبه‌ر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی فه‌رمانكردن به چاكه و رێگریكردن له خراپه‌ی حكوومه‌تی تاڵیبان، به فه‌رمی به میدیاكانی راگه‌یاند كه ژن له ئه‌فغانستان بۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ ژنێكی تردا قسه بكات.
ئه‌و پێداگریی له‌وه كردووه كه ژنان ده‌بێت له كۆمه‌ڵگه‌دا پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌بێت و پێداویستییه تایبه‌تییه‌كانی خۆیان دابین بكه‌ن.
یۆرۆ نیوز بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و قسانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئه‌فغانستان دوا ئه‌وه دێت كه له ماوه‌ی رابردوودا هه‌ندێك میدیای جیهانی، ئه‌وه‌یان بڵاو كردبووه‌وه كه تاڵیبان سنووری ئازادییه‌كانی ئه‌وه‌نده به‌رته‌سك كردووه، ته‌نانه‌ت ناتوانن له‌گه‌ڵ یه‌كتریشدا قسه بكه‌ن.
میدیاكان ئاماژه‌یان به فه‌رمانێكی محه‌مه‌د خالید حه‌نه‌فی وه‌زیری فه‌رمانكردن به چاكه و رێگریكردن له خراپه كردبوو كه گوتبووی، ژنان نابێت له‌گه‌ڵ یه‌كتردا قسه بكه‌ن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی داوه، ئه‌وه‌ی وه‌زیر باسی كردووه بۆ هه‌ندێك حاڵه‌تی تایبه‌ته، بۆ نموونه له كاتی په‌رستن و نوێژكردندا نابێت به هیچ ئاماژه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ژنانی تر قسه بكه‌ن.
پێویسته بگوترێ له ساڵی 2021ه‌وه كه تاڵیبان بۆ ده‌سه‌ڵات گه‌ڕاوه‌ته‌وه، دۆخی ژنان زۆر خراپ بووه و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تاڵیبانی به ئاپارتایدی ره‌گه‌زی تۆمه‌تبار كردووه.
به‌پێی یاساكانی ئه‌فغانستان، ژنان ته‌نیا بۆیان هه‌یه له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا بخوێنن و دواتر ده‌بێت واز له خوێندن بهێنن، ژنان بۆیان نییه بچنه پارك و هۆڵه‌كانی وه‌رزش، جگه له‌مه ژنان بۆیان نییه به بێ هاوڕێیه‌تیی مێردیان له ماڵه‌وه بچنه ده‌ره‌وه.
هه‌ر به‌پێی یاسا نوێیه‌كانی ئه‌فغانستان، گۆرانی و ته‌نانه‌ت خوێندنه‌وه‌ی شیعر له ژنان قه‌ده‌غه كراوه و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه باڵاپۆشییان به‌سه‌ردا سه‌پاوه، ده‌بێت له كاتی چوونه‌ده‌ره‌وه به ته‌واوی خۆیان داپۆشن.