یه‌كێك له‌و دیاردانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی سه‌رنجی لێكۆڵه‌ران و كه‌سانی ئه‌كادیمییه ئه‌وه‌یه، تاكی كورد له هه‌رێمی كوردستان به‌رانبه‌ر كه‌سێكی عه‌ره‌ب یان بیانی ئاماده‌یه له‌سه‌ر حیسابی بچووكردنه‌وه‌ی زمانی كوردی، به‌زمانی ئه‌وان بدوێت، هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌زمانێكی تێكشكاویش قسه له‌گه‌ڵ كه‌سی بیانی بكات. ئاریان ئومێد توێژه‌ری زانكۆ له دیمانه‌یه‌كی ''وشه''دا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه زیاتر ده‌دوێت و پێی وایه، ئه‌گه‌رچی نه‌ته‌وه‌ی كورد له میواندۆستی هاوتای كه‌مه و ده‌كرێت هۆكارێكی پشت ئه‌م دیارده‌یه بێت، به‌ڵام ئه‌م پرسه هۆكارگه‌لێكی تریشی له پشته، گرنگترینیان بریتییه له هه‌ستی خۆبه‌كه‌مزانی و بچووكی له به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستدا، به‌پێی ئه‌وه‌ی ساڵانێكی زۆره مرۆڤی كورد له ژێر چه‌پۆكی داگیركاردا ژیاوه.
هۆكار چییه كاتێك بیانییه‌ك دێته ناو خاكی كورد، كه‌سی كوردزمان ئاماده‌یه له‌سه‌ر حیسابی بچووككردنه‌وی زمانه‌كه‌ی خۆی، به زمانی كه‌سی بیانی بدوێت؟
زۆر جار ڕه‌نگه ئه‌وه ببیستین كه ده‌ڵێن هۆكاری ئه‌م دیارده‌یه ئه‌وه‌یه كه نه‌ته‌وه‌ی كورد، نه‌ته‌وه‌یه‌كی خانه‌دان و و میواندۆستن. هه‌ڵبه‌ت هیچ گومانێك له‌م بابه‌ته‌دا نییه و به شاهیدی دۆست و دوژمن، نه‌ته‌وه‌ی كورد له میواندۆستی و به‌خشنده‌ییدا هاوشانی كه‌مه، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌مه ته‌نیا یه‌ك ڕووی وه‌ڵامه‌كه‌یه و له پاڵیدا هۆكارگه‌لی تریش هه‌ن كه به بڕوای من، گرنگترینیان بریتییه له هه‌ستی خۆبه‌كه‌مزانی و بچووكی له به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستدا، به‌پێی ئه‌وه‌ی ساڵانێكی زۆره مرۆڤی كورد له ژێر چه‌پۆكی داگیركاردا ژیاوه. به‌پێی كات هه‌ستی بچووكی و بێ ده‌سه‌ڵاتی و خۆبه‌كه‌مبینی له ناخیدا دروست بووه، زه‌قبوونه‌وه‌ی بابه‌تگه‌لی وه‌ك شارچێتی، ئینتیما بۆ حزب و كه‌سایه‌تیش، له‌گه‌ڵیدا ڕێگه‌خۆشكردن بۆ نیشته‌جێبوونی هه‌زاران عه‌ره‌بی عێراقی و سووری و زاڵكردنی زمانه‌كه‌یان له خواردنگه و فرۆشگه جۆربه‌جۆره‌كان و شوێنه گشتییه‌كاندا، له به‌رانبه‌ردا به كه‌مبینین و حیساب نه‌كردن بۆ زمانی كوردی له هه‌مان ئه‌و شوێنانه‌دا، زیاتر خوێیان به‌سه‌ر ئه‌م برینه‌ی ئێمه‌ی كوردزمان و زمانه‌كه‌ماندا كردووه.
ئه‌ی بۆچی كه‌سی بیانی كه میوانه له‌ناو ماڵی كورد، ئاماده نییه خۆی فێری زمانی كوردی بكات و به‌رانبه‌ر خاوه‌ن ماڵ كه كوردزمانه بدوێ؟
مرۆڤ ئه‌گه‌ر ناچار نه‌بێت، یان حه‌ز و خولیایه‌كی تایبه‌تی نه‌بێت، خۆی ناخاته به‌ر زه‌حمه‌تی فێربوونی هیچ زمانێك. كاتێك عه‌ره‌بێكی وڵاتی عێراق له شارێكی وه‌ك سلێمانی و هه‌ولێردا ڕوو بكاته هه‌ر كوێ به زمانی عه‌ره‌بی وه‌ڵامی بدرێته‌وه، له هه‌مان كاتدا قوتابخانه هه‌بێت تا به زمانی عه‌ره‌بی تێیدا بخوێنێت و زمانی كوردی تێیدا ته‌نیا وانه‌یه‌كی لاوه‌كی و پشتگوێخراو بێت، ئیتر بۆچی ماندووبوون بۆ فێربوونی زمانێكی نوێ بداته به‌رخۆی، كه‌واته تاكی عه‌ره‌ب ناچار نییه له كوردستان كوردی بزانێت، بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه حه‌ز و خولیای تایبه‌تی خۆیه‌تی بۆ فێربوونی زمانه‌كه. لێره‌شدا دیاره كه نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست هه‌میشه وه‌ك سه‌ردار و خاوه‌ن ماڵ خۆی دێته پێش چاو، له به‌رانبه‌ردا نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م و سێیه‌م به كه‌مینه و په‌ناهه‌نده ده‌بینێ و زمان و كولتوور و سیمبوله نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان به كه‌م ده‌زانێت، بۆیه ئاشنابوون به‌و سیمبولانه به گرنگ نازانێت و ئاره‌زووی بۆی نییه.
ئایا كاتێك كه‌سی كورد به‌رانبه‌ر بیانییه‌كان به كوردی نادوێت و گوشار له خۆی ده‌كات به‌زمانی ئه‌وان قسه بكات، به كه‌م سه‌یركردنی زمانی خۆیه‌تی یان زیاده‌ڕه‌ویكردنه له ڕێز نواندنی كه‌سی بیانی؟
من له ڕوانگه‌ی خۆمه‌وه، وایده‌بینم كه ئاوێته‌بوونێك له نێوان هه‌ردوو هۆكاره‌كه‌دا هه‌یه. مرۆڤی كورد به سروشت له‌گه‌ڵ میواندا كراوه و ڕوو گه‌شه، به‌ڵام له په‌نای ئه‌مه‌دا جۆرێك له خۆبه‌كه‌مبینی و هه‌ستی بچووكی كه له ناخیدا شاراوه‌ته‌وه ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت، بێ ئه‌وه‌ی خۆی دركی پێ بكات. ئه‌م خۆبه‌كه‌مزانییه به‌شێوه‌یه‌كه كه زۆرجار وا تێده‌گات بۆ ده‌ربڕینی ڕێز و پێزانینی زیاتر ده‌بێت، ئه‌وپه‌ڕی توانای بخاته‌گه‌ڕ تا به زمانی به‌رانبه‌ر قسه بكات و پێشانی هاوزمانه‌كانی خۆی بدات كه ئه‌و له ئاستی پله‌ی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستدایه و زمانه‌كه‌یان ده‌زانێت، ته‌نانه‌ت زۆر جار له كه‌سی زۆر ساده‌وه تا كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگ و ناوداریش هێنده له‌و ڕووه‌وه زۆر له خۆیان ده‌كه‌ن و به زمانێكی تێكشكاو هه‌وڵ ده‌ده‌ن ''وشه''ی عه‌ره‌بی یان فارسی و توركی به‌كاربه‌رن، هه‌ر زوو ده‌بنه مایه‌ی گاڵته و گه‌پی تۆڕه‌كانی سۆشیال میدیا. هه‌ڵبه‌ت هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ش ئه‌و كولتووره‌یه كه له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی داگیركاری نه‌ته‌وی سه‌رده‌ستدا چه‌سپاوه و ڕه‌گی داكوتیوه. كولتوورێك كه نه‌ته‌وه‌ی یه‌كه‌م و حوكمڕانی ده‌وڵه‌ت هه‌میشه تێیدا باڵاتر و شكۆدارتره و كولتوور و زمانی خۆی به‌سه‌ر كه‌مینه‌كاندا ده‌چه‌سپێنێت.
تاكی كورد به‌رانبه‌ر تاكی عه‌ره‌ب یان بیانی ئه‌گه‌ر ڕه‌چه‌ڵه‌كی خۆی به كورد بناسێنێت، به ڕه‌گه‌زپه‌رستی لێكده‌درێته‌وه یان خۆی وا هه‌ست ده‌كات هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی وه‌ها ڕه‌گه‌زپه‌رستییه؟
ڕاستییه‌كه‌ی مرۆڤی كورد گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی تێفكرینی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ها كه پێی وابێ ئه‌گه‌ر بڵێ كوردم و خه‌ڵكی كوردستان‌م یان بڵێ كوردستان خاكێكی جوان و به‌پیته، ئیتر ڕه‌گه‌زپه‌رسته و مافی كاكه‌ی عه‌ره‌بی خواردووه. هه‌ر بۆ نموونه جارێكیان ڤیدیۆی گه‌شتیارێكی عه‌ره‌بم بینی كه ستایشی جوانیی كوردستانی ده‌كرد بۆ سایه‌ق تاكسییه‌كی كورد، به‌ڵام سایه‌ق تاكسییه‌كه كه كه‌مێك ته‌مه‌نی هه‌بوو، بۆ زیاتر ڕێز نواندن ده‌یگوت ئێره هه‌مووی عێراقه و جیاوازیی نییه، له كاتێكدا كابرای عه‌ره‌ب باسی بابه‌تێكی وای هه‌ر نه‌كردبوو.
وشه/ هێمن عه‌بدوڵا