شاخه‌وان مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌مای هه‌ولێر رای گه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی زۆری به سینه‌ما داوه و مه‌سروور بارزانی به گرنگییه‌وه له‌و بواره ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات كه فیلمه سینه‌ماییه‌كانی كورد ئێسته ده‌چنه كێبه‌ركێی خه‌ڵاته جیهانییه‌كان.
سینه‌مای كوردی ده‌توانین بڵێین چ جیاوازییه‌كی به خۆیه‌وه بینیوه له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشوو؟
هه‌میشه له هه‌موو وڵاتێك كه هونه‌رێك له دایك ده‌بێت، به قۆناغ تێده‌په‌ڕێت و له كوردستان ده‌توانم بڵێم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و هه‌موو ناخۆشی و نه‌هامه‌تی و كێشه‌ی رابردوو له سه‌ده‌ی 20 و 21 یش ئه‌و كێشانه‌ش هاتوون، بۆیه ده‌توانم بڵێم هونه‌ری سینه‌ما گه‌شه‌یه‌كی باشی به خۆیه‌وه بینیوه، توانیویه‌تی گۆڕانكارییه‌كی باش بكات به حوكمی ئه‌وه‌ی سینه‌ما ته‌مه‌نێكی بچووكی هه‌یه، نزیكه‌ی 25 ساڵێكه به فه‌رمی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه دامه‌زراوه، له نێوان ئه‌و ته‌مه‌نه گۆڕانكارییه‌كی باشی به خۆیه‌وه بینیوه، كار ده‌كرێت و پڕۆژه‌ی زۆرباش هه‌یه، كۆمپانیای ئه‌هلی دروست بوو، هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ر درووست بوون و خه‌ڵكانێك له‌و بواره‌دا خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه وه‌ك پیشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی نا، به‌ڵكو ده‌توانن وه‌ك پیشه‌یه‌كی مامناوه‌ند كار بكه‌ن.
له رووی به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌وه تاچه‌ند توانیوتانه فیلمی باش به‌رهه‌م بێنن؟
فیلمی زۆرباش به‌رهه‌م هاتوون، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی فیلم زۆر به‌رهه‌م هاتووه وناكرێت بڵێین هه‌موو فیلمه‌كان فیلمی فێستیڤاڵین و فیلمی خه‌ڵات وه‌رگرتنی فێستیڤاڵه گه‌وره‌كانی دنیابن، به‌ڵام به گشتی فیلمه‌كان باشن، ئه‌و فیلمانه‌ن له نێوان فێستیڤاڵه‌كانی دنیا توانیویانه پێشبڕكێی فیلمه‌كانی دنیا بكه‌ن، به‌شێك له فیلمه‌كان خه‌ڵاتیشیان وه‌رگرتووه، توانیومانه كارێك بكه‌ین نه‌ك ته‌نیا من، هه‌موو سینه‌ماكاره‌كان توانیویانه كارێك بكه‌ن له رابردوو بمێنێته‌وه و ئێسته شانازی پێوه بكه‌ین.
توانیوتانه به سینه‌ما خه‌ڵك له چی هۆشیار بكه‌نه‌وه؟
توانیومانه له رێگه‌ی فیلم و به‌رهه‌مهێنانی فیلم و هونه‌ری سینه‌ما، نه‌وه‌كانی ئێسته و داهاتوو به رابردوو، ئه‌و هه‌موو كاره‌ساتباره به‌سه‌ر ئێمه كورد هاتووه ئاشنا بكه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ی به‌سه‌ر كورد هاتووه له سووتانی گونده‌كان و ئه‌نفال و جینۆساید و كیمیاباران و له دنیایه‌ك كێشه كه له رابردوو ئه‌و رژێمه‌ی دیكتاتۆره‌ی به ده‌رفه‌تیان زانیوه كورد بنبڕ بكه‌ن، بۆیه توانیومانه به فیلم ئه‌وه پێشان بده‌ین و سینه‌ما توانیویه‌تی كاریگه‌ریی زۆرباش و راسته‌خۆ بخاته سه‌ر تاك.
هه‌میشه ره‌خنه‌گرانی سینه‌ما باس له‌وه ده‌كه‌ن پاره‌یه‌كی باش بۆ سینه‌ما بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلم خه‌رج ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و فیلمه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت له‌و ئاسته نییه كه ئه‌و پاره باشه‌ی بۆ ته‌رخان كراوه؟
ئه‌وه‌یان ده‌توانین به سێ قوناغ قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، له رابردوو پاره‌یه‌ك له ئاستی ئه‌و جۆره فیلمانه خه‌رج كراوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلم، فیلمیشی پێ به‌رهه‌م هاتووه، به‌لاَم قسه‌كردن له‌سه‌ر ئاستی فیلمه‌كه و جۆری فیلمه‌كه شتێكی تره و جیاوازتره، هه‌ندێك جار بودجه‌یه‌كی باش و فیلمێكی خراپ بۆ ناو بینه‌ر رۆیشتووه، نه‌یتوانیوه ئامانجه‌كه بگه‌یه‌نێت و ئه‌و ده‌رهێنه‌ره یا ئه‌و ستافه، ئه‌و فیلمه وه‌ك پێویست به‌رهه‌م بێنن، به‌ڵام له پاڵ ئه‌وه‌شدا له‌گه‌ڵ ئه‌و بودجه باشه باسی ده‌كه‌ن، به‌رهه‌می زۆرباشیش به‌رهه‌م هاتوون.
ئایا سینه‌ما خه‌مخۆری راسته‌قینه‌ی هه‌یه؟
به‌ڵێ ئه‌گه‌ر سینه‌ما خه‌مخۆری نه‌بوایه، ئه‌وا حكوومه‌ت به‌فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سینه‌مای دانه‌مه‌زراند، دواتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی كرده به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی سینه‌ما له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، بۆیه ئه‌وه پێداگری ده‌كات حكوومه‌ت به گرینگییه‌وه ده‌ڕوانێته سینه‌ما، بۆیه هه‌ریه‌ك له ئاستی خۆمان خه‌مخۆری سینه‌ماین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ دروستبوونی هونه‌رێكی پاك و جوانی گه‌وره‌ی سینه‌ما، ئێمه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سینه‌ما هه‌میشه ده‌رگامان واڵایه بۆ خزمه‌تكردنی هه‌موو هونه‌رمه‌نده‌كان و ئه‌وانه‌ی له سینه‌ما كار ده‌كه‌ن، خۆمان به خزمه‌تكاری هه‌موو خه‌ڵكێك ده‌زانین.
كام سه‌ركرده سیاسییه‌كان له كوردستان زیاتر هاوكاریی سینه‌مای كردووه؟
له‌هه‌ر وڵاتێك سینه‌ما به جۆرێك دروست ده‌بێت، له هه‌ندێك وڵات هه‌یه كه‌رتی تایبه‌ت سینه‌ما دروست ده‌كات، وڵاتیش هه‌یه كه‌رتی تایبه‌ت و حكوومه‌ت به‌یه‌كه‌وه دروستی ده‌كاه‌ن، له كوردستان حكوومه‌ت به گشتی سینه‌مای دروست كرد، بیری له‌وه كرده‌وه سینه‌ما گرنگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سینه‌ما دامه‌زرا، دواتر ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه په‌ره‌ی سه‌ند و بۆ دهۆك و سلێمانی، دواتر به پێویستیان زانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی سینه‌ما روست بكه‌ن، ئه‌مانه هه‌نگاوێك بوون، له پاڵ ئه‌وانه‌یشدا مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان سپۆنسه‌ری ئه‌و فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی دهۆك ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێكی زۆرباشی ره‌خساندووه بۆ هه‌موو سینه‌ماكارانی كوردستان.
وشه/ ئه‌حمه‌د تاریق