نرخی نەوتی خاو و برێنت و زێڕ لە بازاڕەكانی جیهان تا ڕادەیەك بەجێگیری ماونەتەوە و گۆڕانكاری گەورە لە نرخەكانیان ڕووی نەداوە.
ئەمڕۆ هەینی29ی تشرینی دووەم، لەبازاڕەكانی جیهان نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 72 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریكا بە 69 دۆلار و 12 سەنت دەفرۆشرێت.
هەرچی نرخی زێڕیشە كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و یەك ئۆنسەی بە دوو هەزار و 662 دۆلارە.