له كاتێكدا بڕیار بوو ئه‌مڕۆ فێستیڤاڵی هه‌نار له هه‌ولێر و به‌رده‌م پاركی شانه‌ده‌ر ده‌ست پێ بكات، به‌ڵام به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی جووتیاره‌كان له‌سه‌ر كه‌پر و شوێنه‌كان، فێستیڤاڵه‌كه شكستی هێنا و دواخرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجی كانوونی یه‌كه‌م، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێر، بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و جووتیارانه به‌بێ مۆڵه‌تی پێشوه‌خته ویستوویانه ئه‌و فێستیڤاڵه بكه‌نه‌وه و هیچ ئاماده‌كاری و رێكخستنێكی بۆ نه‌كراوه.
زیاتر گوتی، سه‌رباری ئه‌وه‌یش جووتیاره‌كان له‌ناو خۆیاندا له‌سه‌ر شوێن و كه‌پری گۆڕه‌پانه‌كه رێكنه‌كه‌وتوون.
به‌گوته‌ی قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر، ئه‌گه‌ر تا سبەی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ببن، ئه‌وه فێستیڤاڵه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" سەعات 11ی بەیانی فێستیڤاڵەكە دەكرێتەوە.
ساڵانه دوای ئه‌وه‌ی هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كانی له چه‌ندان فێستیڤاڵ ساغ ده‌كرێنه‌وه، كۆتا فێستیڤاڵ له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه.