بۆ جاری یەكەم ناوی "Muhammad" محەمەد لە بەریتانیا و وێلز پلەی یەكەمی وەرگرتووە لە ناولێنان بۆ تازە لەدایكبووان بۆ رەگەزی نێر لە ساڵی رابردوودا بەپێی ئامارە فەرمییەكانی ئەم وڵاتە و پێش ناوی نوح "نەوا" كەوتەوە.
دوای ئەوەی لە ساڵی رابردوودا ناوی نوح "نەوا" لە پلەی یەكەمدا بوو بۆ ناولێنانی تازە لەدایكبووانی رەگەزی نێر و محەمەد دووەم بوو، ئەمساڵ بۆ ناولێنانی منداڵی تازە لە دایكبوو ناوەكە پێش نوح كەوتووەتەوە و ئۆلیڤەریش لە پلەی سێیەمدا ماوەتەوە وەك خۆی.
دەستەی ئاماری نیشتمانی بەریتانیا روونی كردووەتەوە كە چوار هەزار و 661 لەدایكبووی تازە لە ساڵی 2023دا بە محەمەد ناونراون و لە ساڵی 2016یشەوە بەردەوام رێژەكەی بەرەو بەرزبوونەوە رۆیشتووە لەگەڵ ئەوەی كە لە رێنووسی ئینگلیزیدا ناوەكە بە چەندان رێنووس دەنووسرێت.
لەگەڵ ئەوەی ناوی Muhammad بەم شێوازە نووسینە پلەی یەكەمی لە ناولێنانی تازە لەدایكبووانی بەریتانیا بەدەستهێناوە لە ساڵی رابردوودا، لەگەڵ ئەوەیشدا بە هەردوو شێوازی نووسینی Mohammed وMohammad، سەدان منداڵی تر ناویان لێ نراوە و بەم پێیە ناوی محەمەد بە جیاوازییەكی زۆر لە پلەی یەكەمدایە لەم وڵاتە.
لەبارەی ناوی رەگەزی مێشەوە هیچ گۆڕانكارییەك رووی نەداوە و ئۆلیڤیا، ئەمیلییا و ئیسلام لە یەكەم تا سێیەمی پلەبەندی زۆرترین ناولێنانن بۆ كچانی تازە لە دایكبوو.